عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
له نوسینێكدا له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك باسی له‌وه‌كردووه،
“دادگاییكردنی ڕۆژنامه‌نووسان به تۆمه‌تی ناوزڕاندن به‌پێی یاسای خراپ به‌كارهێنانی
ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان له بری یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی پێشهاتێكی مه‌ترسیداره،
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان ناتوانێت ده‌ستێوه‌ردان له كاری دادگا بكات، به‌ڵام هه‌موو
هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌يه”.
***
لەدەێژەدا نووسیویەتی: ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی پێیوایه
یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی ته‌نیا بۆ چاپه‌مه‌نیه تێگه‌شتنێكی هه‌ڵه‌یه و له بڕگه‌ی
چواره‌می ماده‌ی یه‌كی یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی به‌ڕوونی باس له كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی
جۆراو جۆر ده‌كات، كه سایت و په‌یجیش ده‌گرێته‌وه. یاسای
خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان بۆ ئه‌وانه‌یه به ته‌له‌فۆن و نامه
خه‌ڵك بێزار ده‌كه‌ن یان تاوان ده‌كه‌ن و بۆیه په‌نابردن بۆ یاسایه‌كی دیكه له
بری یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی پێشێلكاریه‌كی ڕونی یاساییه‌و مه‌ترسیه له‌سه‌ر
ئازادی ڕۆژنامه‌وانی.