مەڵبەندی 2ی دادگای تاوانەکانی وان لەبڕیارێکدا کە لەلایەن دادگای ناوچەیی ئەرزروومیش جەختی لەسەر کراوەتەوە وێنەی ئاڵای کوردستانیان وەک بانگەشە بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان لادا.

بەشی 2ی دادگای تاوانەکانی وان رایگەیاند: ئەو وێنانەی کە تێدا ئاڵای کوردستان هەیە بانگەشە بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان نییە و ناتوانرێت وەک تاوان بدرێتە دادگا.

بەنووسینی رۆژنامەی ئەڤرەنسەل ئەم بڕیارەی دادگا لەلایەن دادگای ئەرزروومیشەوە پەسەند کراوە. شایانی باسە پێش ئێستا و لەسالی 2015 دادگاکان بە هۆکاری بوونی ئاڵای کوردستان لە هەندێک وێنەدا بڕیاری بانگەشە بۆ گرووپە تێرۆریستییەکانیان دەرکردبوو و سزای جۆراوجۆریان بەسەر کەسەکاندا سەپاندبوو کە لەنێو وێنەکاندا بوون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی