رۆژی 7-5-2020 ئەنەکەسە و پەیەدە دوای چەندین کۆبوونەوە لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون. ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS) و پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD)دیدار و کۆبوونەوەی راستەوخۆیان بەسەپەرشتی ئەمریکییەکان بەردەوامە، لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون و هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەماوە. هەردوو پارتەکە لەسەر داهاتووی کوردستانی سوریا، هەڵوێستی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەندین پرسی دیکەی چارەنووسساز رێککەوتوون. کۆبوونەوەکان کە لە ماوەی رابردوو دەستیپێکردووە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت و فەرەنساش پشتگیری ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا دەکات.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە (باڵی سوری پەکەکە) لە توویتەر رایگەیاند، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی دیالۆگی کوردی- کوردی سەرکەوتووبوو و چوونەتە نێو قۆناخی دووەمەوە.
ئەم فەرماندەی پەکەکە لەسوریا لەتویترەکەی نووسیویە: هیوامان ئەوەیە هەردوو لایەنی سیاسی دواڕۆژ و بەرژەوەندییەکانی گەل بە ئامانجی سەرەکی بزانن.