پارتی یه‌كێتی
دیموكرات (په‌یه‌ده) – باڵی سوری پەکەکە –
و ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی كوردی سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا به‌نهێنی
دانوستان ده‌كه‌ن تا له ده‌ستوری داهاتووی سوریا دان بنرێت به كێشه‌ی كورد و وه‌ك
پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی سوریا مافی پێبدرێت. دانوستانی راسته‌وخۆ له نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی
كوردی سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) به‌سه‌رپه‌رشتی
ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان،
په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه له دانوستانی راسته‌وخۆدان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و یه‌كه‌م
گه‌ڕی دانوستانی نێوان ئه‌و لایه‌نانه له سه‌ره‌تای مانگی 4ی ئه‌مساڵ له بنكه‌یه‌كی
سه‌ربازی ئه‌مریكا له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌سه‌كه به ئاماده‌بونی (ویلیا‌م روباك)
راوێژكاری ئه‌مریكا بۆ كاروباری شه‌ڕی دژی داعش له سوریا و (مه‌زڵوم كۆبانی) و به
به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌نه‌كه‌سه به‌ڕێوه‌چووه، نوێنه‌ری ئه‌مریكا راسته‌وخۆ خۆی
سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كانی كردووه، و به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
نێوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه، له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو (ویلیا‌م روباك) چه‌ند
جارێك له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه كۆبوه‌ته‌وه، ئامانج له كۆبونه‌وه‌كانیش گوڕینه‌وه‌ی
بیروڕای سیاسی بووه له نێوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه و دروستكردنی زه‌مینه‌سازی
بووه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له نێوانیان.
په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه
له ئێستادا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌شنووسێك ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش
كراوه، تا لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، كه تێیدا هه‌ڵوێستی سیاسی و
به‌رنامه‌ی كورده‌كان بۆ پرسی كورد له داهاتوی سوریا ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌ربه‌پێی
زانیارییه‌كان دوای به‌ڕێوه‌چونی چوار خولی دانوستان و كۆبوونه‌وه، تا ئێستا ئه‌و
دوو لایه‌نه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسه‌كه رێككه‌وتون،
گرنگترینیان پێویسته له داهاتوودا سوریا ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی دیموكراتی بێت،
و هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رژێمی ئێستای سوریا ڕژێمێكی دیكتاتۆره و
توندوتیژی دژی به‌رهه‌ڵستكارانی به‌كارهێناوه، و سه‌باره‌ت به ناوچه كوردییه‌كان
هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كان یه‌كه‌یه‌كی سیاسی و جوگرافی
یه‌كگرتووه، و پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی سوریا
پێكبهێنرێت و بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا پێویسته پشت ببه‌سترێت به به‌ندی 2254ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه‌باس له پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی له سوریا و ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردنی ئازاد له سوریا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چاره‌سه‌ری
سیاسی و ئاشتیانه بۆ كێشه‌ی سوریا ده‌كات.
یه‌كێكی تر له‌و
خاڵانه‌ی كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێكه‌وتوون پرسی كورده له سوریا، كه پێویسته
له ده‌ستوری داهاتووی سوریا دان بنرێت به كێشه‌ی كورد له سوریا و وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی
سه‌ره‌كی سوریا مافی پێبدرێت و داوا ده‌كه‌ن كه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن فراوان بكرێت
به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باوه‌ڕیان به دیموكراتی هه‌یه له
پڕۆسه‌ی سیاسی سوریا.