لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دیدارێك لەنێوان پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن، كە نزیكن لە حكوومەتی سووریا، لەگەڵ پارتەكانی نێو بەرێوەبەرایەتی خۆسەر ئەنجامدرا. ئەو پارتانە رایدەگەیەنن، دەیانەوێت پڕۆژەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ حكوومەت روونبكەنەوە، پەیەدەش رایدەگەیەنێت، تا ئێستا حكوومەتی سووریا وەك لایەنێكی سووری تەماشایان ناكات.

شاندێکی رژێمی سووریا سەردانی شاری قامشلوی کردووە ولەگەڵ نوێنەری چەند لایەنێک کۆ بووەوە. نەواف تەڕاد مەلحەم، سەرۆکی پارتی گەلی سووری و پەرلەمانتاری رژێمی سووریا بە میدیاکانی رژێمەکەی رایگەیاندووە، رۆژی شەممە 7-12-2019، شاندێکی رژێمی سووریا، کە خۆی ئەندام بووە تێیدا، لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ لایەن و کەسایەتییە کوردی، عەرەبی و سریانییەکا کۆ بووەتەوە.

نەواف تەڕاد مەلحەم هەروەها رایگەیاندووە، سەرکردە حوکمڕانەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا بە شاندەکەی رژێمی سووریایان راگەیاندووە، ئێمە نامانەوێ لە سووریا جودا بینەوە، سنوورەکانی سووریا دەپارێزین و خاکی باکووری رۆژئاوای سووریاشمان لە تیرۆر پاک کردووەتەوە. پێشنیازیان کردووە بەپێی دەستووری سووریا، ناوی ئیدارەی خۆسەر بۆ ئیدارەی خۆجێی بگۆڕدرێت و ئەوانیش ویستیان هەیە گفتوگۆ لەوبارەوە بکەن.

مەلحەم ناوی ئەندامانی شاندەکەی رژێمی سووریای ئاشکرا کردووە، کە هەموویان سەر بە رژێمەکەن و بریتی بوون لە:

1- نەواف تەڕاد مەلحەم

2-  فەیسەڵ عەزوز، هەماهەنگکەری لێژنەی چاودێریی گفتوگۆی نیشتمانی لە حزبی بەعسی سووری

3-  محەمەد ئەبو قاسم، سەرۆکی پارتی تەزامون

4- تاریق ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی سووریای نەتەوەیی کۆمەڵایەتی

– فاتح جاموس، سەرۆکی رەوتی گۆڕانکاریی ئاشتییانە

5-  پەروین ئیبراهیم، سەرۆکی پارتی گەنجان بۆ بونیاتنان و گۆڕانکاری

ساڵح موسلم وەک سەرکردەیەکی پەیەدە (باڵی پەکەکە لەسوریا) کە لەم دانیشتنەدا بەشدار بووە وەتی: پێویستە رژێمی سووریا دان بەوەدابنێ كە ئێمەش وەك ئەوان سووریامان پاراستووە، بەڵام ئەوان بەو شێوە تەماشامان ناكەن، بەڵكو دەڵێن ئێوە بەكرێگیراوانی ئەمەریكان، ئەوە راست نییە ئێمە خاوەن ئیرادە و بۆچوونی خۆمانین، ئێمە بۆ ھەموو گەلانی سووریا تێدەكۆشین و ئامانجمان سووریایەكی دیموكراتە.

بە گوتەی ئەو سەرکردەیەی رژێمی سووریا، شاندی رژێمەکەی لەلایەن ژمارەیەک سەرکردەی سەر بە پەکەکە پێشوازی لێ کراوە، کە بریتی بوون لە:

1- ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان

2-  جۆزێڤ لەحدۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی سریانی

3- محەمەد موسا، سەرۆکی پارتی چەپڕەوی کوردی

3- مستەفا مەشایخ، سەرکردەی پارتی یەکێتی

4- عەبدولئیلاه عەربۆ، ئەندامی پەیوەندییە گشتییەکان.

پێشتر باهۆز ئەرداڵ، کە سەرکردەیەکی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، رایگەیاندبوو، ئەگەر ئیدارەی خۆجێی رۆژئاوای کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان، نەبان، ئەوا شتێک بەناوی سووریا و بەشار ئەسەد نەدەما.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی