میدیاكانی توركیا كوشتنی داواكراوێكی سەرەكی پەكەكەیان لە هێرشەكەی رۆژی دووشەمەی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر بارەگایەكی پەكەكە لە سنووری شنگال راگەیاند، ئاماژەیان بەوە داوە كە دەزگای میت هاوكاری سوپا بووە بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی داواكراوەكە.
***
راگەیاندنەکانی توركیا، رایانگەیاند رۆژی دووشەمە لە
هێرشەكەیاندا بۆ سەر بارەگایەكی پەكەكە لە سنووری شنگال، داواكراوێكی (لیستی سووری
تیرۆر)ی توركیایان كردووەتە ئامانج بە ناوی موسڵیح ئیكە.
***
ئیكه كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی “تێكۆشه‌ر
زاگرۆس” بووه و بەرپرسێكی باڵای په‌كه‌كه بووه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی
سوپای توركیا و میتدا له ناوچه‌ی مه‌تینا كراوەتە ئامانج.
***
ئیكه له ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا په‌یوه‌ندی
به په‌كه‌كه‌وه كردووه، به‌شداری له زۆر چالاكی په‌كه‌كه‌دا كردووه له شه‌مزینان
و چوكورجا، له ساڵی 2001دا كراوه به به‌رپرسی ناوچه‌ی مه‌تینای په‌كه‌كه، ناوی
له لیستی سووری داواكراوانی توركیادا بووه.