دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایتە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی توركیا و هێزە كوردییەكان لە سووریا ئامادەن رێكەوتنێكی ئاشتیانە ئیمزا بكەن و هەردوو لا رەزامەندی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە نیشانداوە.

ترەمپ لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزـی ئەمەریكی،ئاشكرایكرد: بە توركەكانم ووتووە كە رێكەوتن لەگەڵ كوردەكان بكەن، بگەنە چارەسەرێكی ئاشتیانە، بەڵام ئەردۆغان ئارەزووی ئەمە ناكات. كوردەكانیش خواستیان بۆ ئەمە نییە، لە كۆتاییدا ئەو ناوچەیە راگەیەندرا كە بە ناوچەی ئارام دەناسرێت، بەر لە نزیكەی دوو مانگ ئەمە روویدا.

سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەتا دووبارە دەستیان بەشەڕ كردووەتەوە، تادێت دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت و وڵاتانی دیكەش دەستیان بە دەستوەردان كردووە. پێیان دەڵێم رێكەوتن واژۆ بكەن. ئەوانیش لە وەڵامدا دەڵێن: بەڵێ، واژۆی دەكەین.

شایانی باسە، توركیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەناوی كانی ئاشتی لە دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” بە تایبەت یەكینەكانی پاراستنی گەل “یەپەگە” لە 9ی ئوكتۆبەری ساڵی رابردووەوە بە قووڵایی 30 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان. دەبێت ئەمەش بگوترێت کە هۆکاری ئەم هێرشانەی تورکیا ئەوەیە کە دەڵێت یەپەگە و پەیەدە و هەسەدە هەر هەموویان پەکەکەن و تێرۆریستن و ئارمانجیان لەناوبردنی تورکیایە بۆیە هێرش دەکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی