هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە لە کوردستانی سوریا کە بە باڵی سوری پەکەکە ناسراوە رایگەیاند، پابەندن بە هەموو رێککەوتنەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە، بەڵام تورکیا و “هاوپەیمانە بەکرێگیراوەکانی” رێککەوتنەکان پێشێل دەکەن.

کینو گابرێل، گوتەبێژی هەسەدە، دوێنێ دووشەممە 27ی گوڵان رایگەیاند: بەمدواییە چەندین هەواڵ و لێدوانی هەڵبەستراو لەلایەن چەندین هەژماری فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئینتەرنێت بڵاوبوونەوە، کە یەکێکیان هەژماری فەرمی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەی تورکیایە، هەواڵ و زانیاری درۆی بڵاوکردەوە سەبارەت بە رەوش و پێشهاتە سەربازییەکان لە ناوچەکانی سەرێکانی و گرێسپیی داگیرکراو و ناوچەی تەلڕەفعەت.

گوتەبێژەکەی هەسەدە دەڵێ: هەموو ئەو هەواڵانە بێ بنەمان و هەوڵێکی نەزۆکن بۆ بەلاڕێدابردنی ئەو راستییەی روودەدات لەڕووی پابەندبوونی هێزەکانمان بە ئەرکی خۆیان بەرامبەر ئەو رێککەوتنانەی کە لەمبارەیەوە واژۆ کراون، لەکاتێکدا هیچ هێزێکمان لەو ناوچانە نییە و پابەندین بە هەموو رێککەوتنەکان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە. بە پێچەوانەوە، هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە بەکرێگیراوەکانیان بەردەوامن لە بۆردومانکردنی گوندەکانی دەوروبەری ئەو ناوچانە، کە بوونەتە هۆی بریندارکردنی خەڵکی سڤیل و تێکدانی ژێرخان.

شایانی باسە لەئۆکتۆبەری ساڵی پێشووی زائینییەوە تورکیا هێرشی کردە سەر باکووری سوریا و ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی باڵی سوری پەکەکەدا بوون داگیری کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا رۆژانە شەڕ و پێکدادان روودەدات. تورکیا هەسەدەش وەک پەکەکە بە تێرۆریست ناودێر دەکات و بەرەنگاری دەبێتەوە، هەروەها پەیەدە و یەپەگە و یەپەژەش بە تێرۆریست و باڵی پەکەکە دەزانێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی