لەکاتێکدا کە پەکەکە و سوپای تورکیا شەڕەکەیان هێناوتە نێو خاکی هەرێمەوە و پارێزگای گرنگ وەک کەرکووکیش پارێزگاری نییە، سەرکردەکانی هەرێم لەسەر پارەی نەوت ناکۆکی زۆریان هەیە.

***

هەرێمی کوردستان بۆتە گۆڕەپانی یاری حیزبی و کێبەرکێیان لەسەر پلە و پارەی نەوت و بەس خەڵکە کەدەبێتە قوربانی. نوێنەرێکی گۆڕان دەڵێت: قسەکانی ئەم دوایەی مەحموود سەنگاوی لەسەرکردەکانی یەکێتی لەدژی مەسعوود بارزانی زۆرتر بەهۆی بێ هیوا بوون لە دووبارەکردنەوەی رێککەوتنی نەوتە بۆیە هێرش دەباتە سەر بارزانی. دەگوترێت هێزەکانی سەر بە بارزانی ئاستەنگیان ناوەتەوە لەسەر رێگای گواستنەوەی دەیان تانکرە نەوت لە بیرەکانی حەسیرە گەرمیان بۆ هەولێر.

***

ئەم تانکرانە هی کۆمپانیان مەحموود سەنگاوین. نوێنەرەکەی گۆڕان دەڵێت: سەرکردەکانی یەکێتی لەوانە مەحموود سەنگاوی تەنانەت بەش و مافی خەڵکی ناوچەکە لە دەرهێنانی نەوتیش نادات. شایانی باسە کە سەرکردەکانی هەرێم زۆرجار لەسەر پارەی نەوت و پلە لێکهەڵاتوون. پێشتر مەحموود سەنگاوی رایگەیاندبوو کە دەبێت کوڕەکەی – کە منداڵێکە تەمەن خوارە _ بکرێت بە وەزیر. ئێستا پۆستە حوکمیەکان لەنێوان ماڵباتی بارزانی و تاڵبانی دابەش کراون. ناکۆکی ئەم دوو پارتە بۆتە هۆی لەناوچوونی ئاسایشی خەڵکی. رۆژێک داعش شنگال داگیردەکات و هەزاران کوردی ئیزدی دەکوژێت و ئێستا پەکەکە و سوپای تورکیا مەزرا و باخی خەڵکی هەرێمیان کردۆتە گۆڕەپانی پێکدادانەکانیان. پەکەکە رایگەیاندوو کە پێشمەرگەکانی بارزانی گردە ستراتژیەکانی ماسیان بە سوودی تورکیا چۆڵ کردووە. پەکەکە دەڵێت ئەم کردەوە دوای دیداری نێچیروان بارزانی و ئەردۆغان رووی داوە. هەروەها کەرکووک بۆتە قوربانی کێشەی نێوان دو ماڵباتی بارزانی و تاڵبانی و ئەم پارێزگا گرنگ و خاوەن نەوتە بێ پارێزگارە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی