عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا(ENKS) ئاشكرای كرد، ئیداره‌ی خۆسه‌ر كه لهﻻیه‌ن پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)وه پێكهێندراوه، ده‌روازه‌ی سێمالكای راده‌ستی رژێمی سووریا كردووه.
***
ئاپۆ لەدرێژەدا وتی: هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌كه، به‌ڵام هێشتا پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌روازه‌كه ماوه و په‌یه‌ده كاروباره‌كان به‌رێوه ده‌بات تا كاتێكی دیاریكراو. په‌یه‌ده “به‌ش به‌ش” ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی راده‌ستی رژێمی سووریا كردووه و ئێستا خه‌ریكه ته‌واوی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی ئه‌سه‌د. سه‌رجه‌م ناوچه ستراتیژییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان راده‌ستی دەمیشق كراونه‌ته‌وه.
***
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌روبه‌ندی هێرش و داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، په‌یه‌ده كه به باڵی په‌كه‌كه له سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت، چه‌ندین ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستانی راده‌ستی رژێمی سووریا كرده‌وه و ئەمە لەلایان کوردان و کارناسانی بوارەکە وەک ئاشبەتاڵ ناوی لێبرا و لەدرێژەدا وەک ستراتژی پەکەکە بۆ کوردستانی سوریا ناودێر کرا چوونکە لەسەرەتاشەوە زۆرکەس بڕوایان بو بوو کە پەکەکە بەس پاسەوانی سنوورە و لەلایەن دەمیشقەوە ئەرکدار کراوە و ئێستاش کۆتایی یاریەکەی و دەبێت بڕواتەوە بۆ قەندیل.