سەرۆکی یەکێتی ئیزدیانی عەفرین دەڵێت: بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان ژمارەی ئیزدیەکانی عەفرین نێزیکی 25 هەزار کەسە بەڵام بەس 7 هەزاریان لەعەفرین ماونەتەوە.
مستەفا نبو سەرۆکی یەکێتی ئیزدیانی عەفرین لەلێداوانێکدا بەئاماژە بە دۆخی ئیزدیەکان وتی: ژمارەی ئەو ئیزدیانە کە لە نێو عەففرین ماونەتەوە دوای کۆنترۆڵ کردنی تورکیا و کەسانی چەکدار کەوتووتە ژێر چاودێری ئەم وڵاتە و ئێستا بەس شیمانە دەکرێت تەنیا 7 هەزار ئیزدی لێ مابن.ئیزدیەکان لە دۆخێکی خراپدان و بێجگە لەوەی کە ناچار دەکرن ئاییەکەیان بگۆڕن ئەشکەنجە دەدرێن و تووشی ئازاری دەروونی و جەستەیی زۆر دەبنەوە. هیچ ئامارێکی رێک و دروست لەژمارەی ئیزدیەکانی سوریا لەبەردەست نییە. بێجگە لەوەی کە ئەوان لە 22 گوند دابەش کراون. بەگوێرەی ئامارە نافەمییەکان ژمارەیان لەعەفرین نێزیکی 25 هەزار کەسە بەڵام تەنیا 7 هەزاریان لەعەفرین ماون.
نبو لەدرێژەدا وتی: لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ عەفرین، هەموو شتی ئیزدیەکانیان لابڕ کرد بۆ خۆیان و دەستیان بە کوشتن و بڕین کرد و هاوکات شوێنە پیرۆزەکانیان وێران کرد. سوپای تورکیا و هێزە چەکدارە توندڕەوەکان 8 شوێنی ئائینی ئێزدیەکانیان وێران کرد و کە گەورەترینیان حەرەمی ئیزدیەکان لەسوریا بوو لە گردی شێخ بەرەکات کە بەتەواوەتی وێرانیان کرد. تێرۆریستەکان هەوڵیان دا تا ئیزدیەکان لە ئائینەکەیان دوور بخەنەوە و ئایدیۆلۆژیا تێرۆریستیان بەسەردا بسەپێنن. لایەنە دەسەڵاتدارەکان لە عەفرین هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ داعش نییە و کردەوەی ناشایست و تاوانیان لەبەرانبەر ئیزدیەکان ئەنجام دا وەک داعش. کەسانی چەکدار تائێستا 30 کەسیان رفاندووە بە ئارمانجی وەرگرتنی پارە کە بۆ هەندێک لەوانە داوای 3 میلیۆن لیرە دەکرێت.