سه رچاوه کاني ھه واڵ له ھه رێم رايانگه ياند: به ھۆي ھێرشه کاني تورکيا بۆ سه ر بنکه کاني په که که، دانيشتواني چه ندين گوند له ھه رێم شوێني ژياني خۆيان به جێ ھێشتووه و بۆ شاره کاني کۆچيان کردووه.

به گوێره ي راپۆرتي کوردھه واڵ وه رگيراو له ته له ويزيوني رووداوه وه: ھێرشه کاني زه ويني و ئاسماني تورکيا بۆ سه ر بنکه کاني په که کبۆته ھۆي ئه وه ي گونده کاني ئاشان، ئۆزمان و ناشک له پارێزگاي دھۆک ماڵه کانيان به جێ بھێڵن. به ھۆي بوردمانه کانه وه زۆربه ي مه زراو و باخه ره زه کاني ئه و ناوچه يه له ناوچوون.

به گوێره ي ئه م راپۆرته، زاھير سال خه ڵکي گوندي ناوشک وتي: ئێمه قورباني شه ڕي تورکيا و په که که ين. داوا له په که که ده که ين له ناوچه که مان بڕۆنه ده ره وه و له مه زياتر ماڵ وێرانمان نه که ن. له م ناوچه يه 260 گوند ھه ن و 100 گوند به ھۆي چالاکيه چه کداريه کاني په که که وه چۆڵ کراون. ئه مه له کاتێکدايه که پێشتر کاروان که ريم خان به ڕێوه به ري ناوچه ي سيده کان له مباره وه وتبووي: بووني په که که بۆ خه ڵکي ناوچه که و ئابووري ھه رێم زيانێکي زۆري به دي ھێناوه و تا ئێستاش بۆته ھۆي کوژراني ده يان که س له خه ڵکي ناوچه که و زاماربووني ژماره يه کي زۆر. په که که کێشه ي زۆري بۆ خه ڵکي ناوچه ي سيدکان ناوه ته وه چونکه زۆرتر له 100 گوند و زياتر له %50 خاکي سيده کانيان داگيرکردووه و خه ڵک ناتوانن که ڵک له خاکي به پيتي ناوچه که وه ربگرن. ھه رکه س بۆ ئه وه ي بڕواته ھه واره که ي که له ژێر چاودێري په که که دايه ناچاره له خاڵه پشکنينه کاني ئه م گرووپه وه تێپه ڕببێت و باج بدات که ئه م بڕه پاره به گوێره ي که ره سته کان و ژماره ي مه ڕ و ماڵه ته که جياوازه. جێ باسه که خه ڵکي ئه م ناوچه يه زۆربه يان ئاژه ڵدارن و ناچارن که کۆچ بکه ن بۆ ھه واره کانيان و ھه ريه که ش ژماره يه کي زۆر ئاژه ڵي ھه يه.

ھه روه ھا کرمانج عێزه ت قائم مه قامي سۆرانيش له مباره وه وتي: له ساڵي 1991ه وه تا ئێستا به ھۆي بووني په که که له ناوچه که و بوردماني ئه م ناوچه يه به بيانووي بووني ئه م گرووپه فڕۆکه کاني تورکيا بوردمانيان کردووه و زياتر له 300 که س له م ناوچه يه گياني به خت کردووه. جێگيربووني ئه م گرووپه له ناوچه فێنک و به رزه کان که شوێني له وه ڕاندني ئاژه ڵي گونديانه يه کێک له گرنگترين شوێنه کان بۆ ئه م کومه ڵکوژيانه بووه.

 

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی