سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندوە، رەنگە دەستبەكاربوونی سەرۆكی داهاتووی هەرێم و پێكهێنانی كابینەی نوێ دوابکەوێت بۆ ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی دوای جەژن سوێندی یاسایی دەخوات.

***

دزەیی وتي: ماوەیەکی دیاریکراو ھەبوو کە 15ی مانگ دوا رۆژ بوو بۆ پێشکەشکردنی كاندیدی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لەماوەی ھەفتەیەکدا پێداوچوونەوە بە ناوەکان دەکرێت و، دواتر له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و، دواتر پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم ده‌ستپێده‌كات و، رەنگە دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت. دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێم، سه‌رۆكی هه‌رێم کاندیدی دەستنیشانکراو رادەسپێرێت بۆ پێهكێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت ماوه‌ی یه‌ك مانگی له‌به‌رده‌سته‌ و ده‌كرێت زووتریش كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت و به‌ بۆچوونی ئێمه‌ له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م پێكدێت.

***

نێچیرڤان بارزانی دوای جەژن لە مەراسیمێكی گەورەدا سوێندی یاسایی دەخوات، لەئێستاشدا ستافێكی تایبەت سەرقاڵی گفتوگۆكردنن لەگەڵ نوسەران و رۆشنبیرو رۆژنامەوانان تا لەگەڵ خۆی بیانباتە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.  بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی هەفتەی داهاتو  بەربژێرەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆکی ھەرێم کە “نێچیرڤان بارزانییە” لە پەرلەمانی كوردستان هەڵدەبژێردرێت. سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.  سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێ بۆ ڕێکخستنی مەراسیمێكی گەورە و شایستە بۆ ئەو رۆژە .نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت لە چوارساڵی داهاتودا ستافێكی گشتگیری هەبێت لە گشت چین و توێژە ناسراوەكانی كۆمەڵگە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی تایبەتی دروستكردوە و رایسپاردون بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو كەسانەی مەبەستیانە.
 

***


ھەفتەی ڕابردو چەند کەسایەتیەکی دیاری بواری ھونەری و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی بەسەردانێکی تایبەت ھاتونەتە سلێمانی لەگەڵ چەند نوسەر و ڕۆژنامەنوس و  کەسایەتیەکی ڕۆشنبیری سلێمانی کۆبونەتەوە بەئامانجی دروستکردنی ستافێک بۆ نێچیرڤان بارزانی تا لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ خۆی بیانبات بۆ سەرۆكایەتی هەرێم.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی