بەهۆی جیاوازیی هەڵوێستەکانی ئۆجەلان و قەندیل بۆ پرسی چارەسەری دۆخی رۆژئاوای کوردستان، پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی سەر بە PKK، دابەش بوونەتە سەر دوو بەرەی جیاواز، بەرەیەکیان دەیەوێ هاوشانی سووریا لە دژی تورکیا بوەستێتەوە و بەرەیەکی دیکەشیان رێگەچارەی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بە باش دەزانێت.

***

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە تازەترین پەیامیدا، کە لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە بڵاوی کردەوە، ئاماژه‌ی به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی كردووە، بە گوزارشتكردن له‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سووریا، گوتووشیەتی: سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سووریا پێكه‌وه‌ گرێ دراون، تێكه‌ڵاو بوون و نابێ به‌ جیاواز له‌ یه‌كتر دابنرێن. بەڵام، پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، کە ماوەیەکی زۆرە بە فەرمانی قەندیل، بەتەواوی گرێ دراون بە سیاسەتی رژێمی ئێستای سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، دەیانەوێ هاوشانی هێزەکانی رژێمیش، لە دژی تورکیا بوەستنەوە و شەڕ بکەن. بەڵام، لەدوای ئەو پەیامەی ئۆجەلانەوە، هاوشێوەی دۆخی تورکیا، کە ئۆجەلان داوای بێلایەنی لە دەنگدەرانی کورد کرد و قەندیل لەگەڵ دەنگدان بوو بە کاندیدی جەهەپە ئیمام ئۆغڵو لە ئیستانبوڵ، ئەو دابەشکارییە لەنێوان هێزەکانی پەیەدە و هەسەدەشدا رووی داوە.

***


ئێستا باڵێکی پەیەدە و هەسەدە لەگەڵ ئەوەدان سیاسەتەکانی خۆیان بە ئاراستەی رژێمی سووریادا نەبەن و لە ململانێی و شەڕی نێوان تورکیا و سووریادا بێلایەن بن، گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانیشیان لەگەڵ تورکیا درێژە پێ بدەن و لە ئەگەری شەڕی نێوان تورکیا و سووریاشدا لەوەی ئێستا لە ئیدلیب روو دەدات، پشتیوانی لە رژێمی سووریا نەکەن، بەڵام ئەو باڵەی لە قەندیلەوە ئاراستە دەکرێ، لەگەڵ ئەوەدایە هاوشانی هێزەکانی رژێمی سووریا، لە هەر ئەگەرێکی شەڕدا لە دژی هێزەکانی توکیا بوەستێتەوە، ئەگەر شەڕەکە لەدەرەوەی رۆژهەڵاتی فورات و ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیشدا بێت.

***


لەمبارەیەوە، کاوە عەزیزی، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، وتی: ئەوە روونە کە ئێستا پەکەکە و هێزە گرێدراوەکانی لە تورکیا و سووریا دابەش بوون بەسەر ئیمراڵی و قەندیلدا، عەبدوڵا ئۆجەلان بە پەیەدە دەڵێت لەگەڵ سووریا رێک بکەون و حەساسیەتی تورکیا لەبەرچاو بگرن، بەڵام قەندیل، کە لەژێر هەژموونی ئێران و رژێمی سووریادایە، شتێکی دیکە دەڵێت، بەگشتی ناوچەکە هەمووی بەرەو دابەشبوونە بەسەر هەڵوێستەکاندا، بۆ ئەوەش گرنگە کورد یەکهەڵوێست بێت، یان هەڵوێستێکی نەبێت، کە دواجار بە زیان بەسەریدا بشکێتەوە، بەداخەوە ئەوەی دەبینرێ، پەکەکە لە ئیدلیب دەیەوێ لە دژی تورکیا هاوکاریی هێزەکانی رژێمی سووریا بکات، رژێمی سووریاش لەبەرامبەر بەوە چەک بەو هێزانەی پەکەکە دەدات. ئەو سیاسەتە و ئەو دابەشکارییە ماڵوێرانییەکی دیکەی بۆ کورد بەدوادا دەبێت، چونکە خۆدانە پاڵ هێزەکانی سووریا زیاتر بیانوو بە تورکیا دەدات، بۆ هاتنە پێشەوە و دەستبەسەرداگرتنی رۆژئاوای کوردستان، جگە لەوەش شەڕی ئەو دوو وڵاتە دەهێنێتە سەر خاکی رۆژئاوای کورستان، کە لە شەڕیشدا روونە زیانی گەورە بەر کورد دەکەوێ.

***


پێشتر، لەمیانه‌ی‌ بەشداریکردنی لە دیداری هۆزەکانی سووریا لە عەین عیسا، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕای گەیاند، هێزەکانی هەسەدە بڕوایان بە سەروەری خاکی سووریا هەیە و لەو پێناوەشدا هەوڵ دەدەن . ئاشکراشی کرد کە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ تورکیادا هەیە.

ئەم دوو بەرەکییە هەرچەند لەرۆژانی سەرەتایەوە دیار بوو، بەڵام ئێستا بەجوانی زەق بۆتەوە. تەنانەت هەدەپەش بەقسەی ئۆجالانی نەکرد و بێ لایەنی هەڵنەبژارد لە هەڵبژاردنەکەی ئەستەنبۆل. ئەوانەی پەکەکە بەشێکیان پێیان وایە ناکرێت گوێ لەقسەکانی ئۆجالان بگیردرێت چوونکە لە ژێر کاریگەری میت و دەسەڵاتدایە و قسەکانی ئەوان دووبارە دەکاتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی