دوژمنايه‌تي پ‌ك‌ك له‌گه‌ڵ کوردان

په‌که‌که ‌تا ئێستا هه‌ر رێکخراوێکي كوردي به‌ بیرێکی جیاوازه‌وه‌، دامه‌زراوه‌ له‌ گه‌ڵی به‌ شه‌ڕ هاتوون و هه‌ڵیکۆتاوه‌ته‌ سه‌ری. بۆ نموونه‌ پارتی سوسیالیستی کوردستان که‌ پارتێکی بێ چه‌کیش بوو.

له‌م باره‌وه‌ كه‌مال بۆرکای ده‌ڵێ:  گومانی تێدا نیه‌، ده‌کرا له‌ڕێگای یاساوه ‌رێکخراوه‌ کوردییه‌کان پێش بکه‌ون و هه‌موو ناوچه‌که ‌به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه ‌بخه‌نه ‌ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه‌ و سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کان و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان بکه‌نه‌ هی خۆیان. به‌ڵام له‌کاتێکدا که‌بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌ ڕێگه‌ی ئاشتی و یاساییه‌وه ‌سه‌ری هه‌ڵده‌دا، ساڵی 1978 په‌که‌که‌ هاته ‌مه‌یدان و هه‌موو رێکخراوه‌ کوردییه‌کانی دیکه‌ی به‌”دوژمن” له ‌قه‌ڵه‌م دا. ساڵی 1984 په‌نای بۆ چه‌ک برد. له‌قۆناغێکدا که‌ رێکخراوه‌ دیموکراتیکه‌کان بێده‌نگ و کپ کرابون، ته‌قه‌ی چه‌که‌کان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو. به‌واتایه‌کی دیکه‌، رژێم به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زانستیانه‌، هێزه‌ دیموکرات و ئاشتیخوازه‌کانی له ‌بزوتنه‌وه‌ی کورد دابڕی و بێده‌نگی کردن. ئه‌وکات په‌که‌که ‌ته‌نیا بۆ تیرۆریزه‌کردنی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد به‌کار ‌ده‌هات. گروپێکی زۆر بچوک بوو. ساڵی 1979 هێرشیان کرده‌سه‌ر هاوڕێیانمان، به‌ڵام ئێمه ‌به‌رپه‌رچمان نه‌دانه‌وه‌. چونکه ده‌مانزانی له‌پشت ئه‌مانه‌وه‌، کوده‌تاچیه‌کان و ده‌وڵه‌تی شاراوه ‌هه‌یه‌. ئه‌وان ده‌یانویست بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد وه‌ک روداوی تیرۆر بناسێنن و کورده‌کان به‌گژ یه‌کتریدا بچن.

عۆسمان ئۆجه‌لان له‌ وه‌ڵامی پرسیاری نفووزی ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌ سه‌ره‌تاکانی دامه‌زرانی په‌که‌که‌ ده‌ڵێ: “ئه‌گه‌ر چاو له‌ دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن بکه‌ین ده‌بینین ناوی پیلۆت نه‌جاتی، که‌سیره‌ یڵدره‌م ـ که‌ ژنی عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان بوو ماوه‌یه‌ک ـ هه‌یه‌؛ ئه‌وانه‌ کۆمه‌ڵێک که‌س بوون له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی په‌که‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ک هاتبوونه‌ نێو په‌که‌که‌ی و که‌س نازانێ ئه‌وانه‌ کێن، که‌سی تر وه‌ک عه‌بده‌لڕه‌حمان ئاگری، ئیسمه‌ت و چه‌ند که‌سی تر، ئه‌وه‌ بۆخۆی گومان دروست ده‌کات، له‌ گرووپی دامه‌زرێنه‌ری په‌که‌که‌ دا وه‌ک مسته‌فا قه‌ره‌سوو، ده‌وڕان کالکان (عه‌باس) که‌ به‌رپرسی ته‌واویی شه‌ره‌کانی په‌که‌که‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ کوردییه‌کان، هه‌موو ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و که‌سه‌ بوو. شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و پارتی و په‌که‌که‌ و یه‌کێتی، پراکتیکی هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ له‌ناو په‌که‌که‌ گومان دروست ده‌کات که‌ ئه‌وانه‌ سه‌ر به‌ ئه‌رگه‌نه‌کۆن بن، من له‌و چوارچێوه‌دا باسم کردووه‌.”

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی