***
گرووپێكى ناو یه‌كێتى ده‌یه‌وێ له رێى چه‌ند میدیایه‌كى سێبه‌ریه‌وه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنى ناو یه‌كێتى خۆى پێشان بدات، له ماوه‌ى ڕابردوویشدا له‌و ڕێیه‌وه هێرشى زۆریان كرده سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى ناو پارتى. ئه‌و گرووپه‌ى به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى ته‌ناهیی ئێسته ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو حزبه‌كه‌یان و دژایه‌تی ڕێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى ده‌بینن، ده‌یانه‌وێ له ڕێى دژایه‌تى پارتییه‌وه گرووپه‌كه‌یان فراوان بكه‌ن.
***
ئه‌و گرووپه‌ى ناو یه‌كێتى كه زیاتر چاویان له ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى كوردستانه، ئێسته به ڕوونى له میدیا سێبه‌ره‌كانیانه‌وه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى ناو پارتى و لێدان له ڕێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى، ئه‌و گرووپه تا ئێسته به بچووكى ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ئامانجیان ئه‌وه‌یه كاره‌كانیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكى ناو یه‌كێتى فراوان بكه‌ن.
***
ئه‌و گرووپه له‌وكاته‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه كه كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رپه‌رشتى ڕێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى كردووه و هیچ ده‌زگه‌یه‌كى ته‌ناهیی باڵایش به‌ر یه‌كێتى نه‌كه‌وتووه كه ئه‌و گرووپه مه‌به‌ستیان بووه. ئه‌و گرووپه جگه له چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتیش پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش هه‌نگاوه‌كانیان له ڕێى میدیا سێبهرهكانیانهوهیه به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه كۆسره‌ت ره‌سووڵ و سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى نیگه‌ران كردووه.
***
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند، كاتى ئه‌وه‌یه قسه‌ى خێر له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى بكرێ. ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى دروستكردنى گرووپى دژایه‌تى له‌ناو یه‌كێتییه‌وه ده‌گوترێ، ته‌نیا له میدیاكانه‌وه دروست كراوه. یه‌كێتى و پارتى گه‌یشتوونه‌ته بڕیارى كۆتا و ڕێككه‌وتن واژوو كراوه، پێویست ناكات میدیاى سێبه‌ر به‌كار بهێنرێ، پارتى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات و یه‌كێتى ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێى هه‌یه، شتێك هه‌بێت ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌یه بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه، كه‌سێك ڕۆژنامه‌یه‌ك یان قسه‌یه‌كى تر ده‌كات ئه‌وه شتێكى تره. پارتى و یه‌كێتى ڕه‌نگه بۆچوونى جیاوازیان هه‌بێت، به‌ڵام له ئه‌نجامدا كۆسره‌ت ره‌سووڵ له یه‌كێتى و نێچیرڤان بارزانى له پارتى واژوویان له‌سه‌ر كردووه و ئه‌وه‌یش گره‌نتییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه.
***
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له نێوان پارتى و یه‌كێتى واژوو كراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كوردستانه، پارتى ڕێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نه‌كردووه تا له 21 ئه‌ندامى په‌رله‌مان نیوه‌یان بكات به ئۆپۆزسیۆن و دژایه‌تى پڕۆژه‌كان بكه‌ن. به‌ڕوونى هه‌ندێك حاڵه‌تى ئه‌م دژایه‌تییه دیاره، به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر کۆبوونه وه که ي پارلمان بۆ ئه‌وه‌ى بزانین هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌كێتى ده‌نگ ده‌ده‌ن یان به‌شێكیان له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌و گرووپه‌ى ناو حزبه‌كه‌یانن. ئه‌گه‌ر گرووپى ناڕازیش هه‌بن، پێویسته یه‌كێتى ڕێ نه‌دات كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌بێ، چونكه پێویسته له حزبێكه‌وه یه‌ك فه‌رمان بدرێ نه‌ك چه‌ند گرووپێكى ناو حزبه‌كه فه‌رمانى جیاجیا بده‌ن.
***
ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی كه زۆرتر په‌یام و نیازه‌كانیان له رێگه‌ی رۆژنامه‌ی “ژیان” و گۆڤاری “لڤین” بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ماوه‌ی دوو ساڵه له‌گه‌ڵ هیچ پرۆژه‌یه‌كی حزبيدا نین و رۆلي ئۆپۆزسيۆن ده گێڕن.