یەکێتی بۆ سیستمی سەرۆکایەتی پارتەکەی هاوسەرۆکی هەڵبژاردووە ئەوەش لەدوای نێزیک بە دوو مانگ دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرە. ئێستا ناکۆکی زۆری لێکەوتووتەوە و زۆرێک ئەم سیستمیان قبوڵ نییە و رەخنەی توندیان لێیە و یاخود رەتی دەکەنەوە.

مەلا بەختیار ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەمبارەوە دەڵێت: من و کاک بەرهەم ساڵح سیستمی هاوسەرۆكی لەناو یەكێتیمان بەدڵ نییە. كۆبوونەوەمان لەسەر سیستمی هاوسەرۆكی هەبوو، داوامان كردووە گفتوگۆكان باش بكرێت و لێکتێگەیشتن هەبێت. پێویستە هەموو ئاراستەكان دەستەیەكیان بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی هەبێت کە هەموو بەرپرس و لق و ئۆرگانەكانی تێدابێت. ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح قسەیان لەسەر هاوسەرۆكی کردووە، وەڵامی ئەویش ئەوە بووە كە تا ئێستە بەدڵی نییە، بۆیە سەبارەت بەو پرسە لەگەڵیدا لە گفتوگۆدان.

شایانی باسە بەشێک لە کادیر و سەرکردەکانی یەکێتی ئەم سیستمە وەک چاولێگەری لەسیستمی پەکەکە کە ئەویش بۆ خۆی کۆپی سیستمی چەند وڵات و گرووپی دیکەیە لەجیهاندا دەزانن و پەیوەندی دەدەن بەوەوە کە ئەمە بە هۆی کاریگەری پەکەکەیە لەسەر یەکێتی و هەندێکیش دەڵێن ئەمە لەبەر ئەوەیە دڵی پەکەکە خۆش بکات و ئەو گورزانەی لەم چەند مانگەی رابردوودا لەپەکەکەی وەشاندوو کەم رەنگی بکاتەوە چوونکە دووبار ئیشی پێیە و دەیەوێت لەکارتەکەی لەدژی پارتی و تورکیا کەڵک وەربگرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی