سه رۆکي پارتي نيشتماني تورکيا له لێدوانێک دا وتي: گرووپي جياخوازي په که که له دواي ھێرشه به ربڵاوه زه ميني – ئاسماني چه ند مانگي دوايي سوپاي تورکيا زۆر لاواز بووه و بێ گومان درێژه دان به ته مه ني به بێ پشتيواني ئه مريکا و ئيسرائيل ناکرێت.

 

کوردھه واڵ: دۆغۆ په‌رينچه‌ك سه رۆکي پارتي نيشتماني تورکيا له ديمانه يه ک له گه ڵ ته له ڤيزيۆني ئۆلۆساڵ وتي: ھێزه کاني په که که و باڵه سوريه که ي له راستيدا رۆل و ئه رکي ھێزه کاني ئه مريکا و ئيسرائيليان له ناوچه که ئه نجام داوه و ئه مه بۆ واشنگتۆن و تێل ئاويڤ جێگاي ره زامه نديه.

 

ناوبراو له درێژه دا وتي: ئه مريکا به به ھێزکردني په که که له راستيدا ئه م گرووپه تێرۆريستيه ي له پێناو گوشاره کاني ده وڵه ته کاني ناوچه که بۆ وه رگرتني ئيمتيازي پێويست به کارده ھێنێت.

 

په‌رينچه‌ك له وڵامي پرسياري به پێشکه شکاري به رنامه که له باره ي ئه وه ي که واشنگتۆن تا ھه تاھه تايه له په که که پشتيواني ده کات يا نا؟ وتي: درێژه ي پشتيوانيه کاني ئه مريکا له په که که گرێدراوي ھه ڵسووکه وتي تورکيايه چوونکه ئه گه ر ئه نکه ره سوور بێت له سه ر کرده وه کاني و ئه م گرووپه به ره و له ناوچوون ببات بێ گومان ئه مريکا و ئيسرائيل يارمه تيه کانيان ده پچڕێنن و ئاماده نين له به رانبه ري تورکياوه خه رج بکه ن.

 

ناوبراو له مانگي رابردوودا له به رنامه يه کي ته له ڤيزيۆني (رێگاي ده رکه وتن) له که ناڵي نه ته وه يي دا وتي: ھه رچه نده ئه وڕۆکه تورکيا له گه ڵ ھه ندێک وڵاتاني ناوچه که زه بري قورسيان له په که که داوه به ڵام ئه مريکا به ئارمانجي دامه زراندني ئيسرائيلێکي گه وره ھێشتاش له م رێکخستنه پشتيواني ده کات بۆ دامه زراندني ده وڵه تي کورد.

 

ناوبراو جه ختي کرده وه: ئه مريکايه کان چيتر راشکاوانه باسي دامه زراندني ئيسرائيلێکي گه وره ده که ن و سوورن له سه ري و بۆيه ئه گه ر ھێزه کاني په که که ش به ھۆي ھێرشه کاني سوپاي تورکياوه لاواز بێت سه ربازاني ئه مريکايي ده نێردرێن بۆ ناوچه که تا گورزێک به ر پرۆژه ي ئيسرائيلي گه ره نه که وێت.

 

رۆژنامه ي يه ني شه فه ق به بڵاوکردنه وه ي راپۆرتێک له ژێر ناوي ئه مريکا ده وا بۆ قه نديل ده نێترێت ده نووسێت: پشتيواني واشنگتۆن له په که که گه يشتۆته ئاستێکي به رزتر و ھه رچه نده به مه به ستي راکێشاني راي گشتي به ڕواڵت سێ سه رکرده ي ئه م گرووپه جياخوازه ي خستۆته نێو ليستي ره شيه وه به ڵام له راستيدا ده يه وێت ئيشێکي ديکه بکات چوونکه زانياريه کان ده ريده خات که دواي دياريکردني خه ڵات بۆ ده ستگيري ئه و سێ سه رکرده ي په که که ئه مريکايه کان له رێگاي فڕۆکه خانه ي سلێمانيه وه ده واو و که ره سته ي پزشکي و چه کيان بۆ په که که له قه نديل ھه ناردوه و له رێگاي ھه ولێريشه وه ھه ناردوويانه بۆ باکووري سوريا.

 

به گوێره ي نووسيني رۆژنامه ي يه ني ئاکيت سه ر به پارتي ده سه ڵاتي تورکياش ھێزه کاني په که که له ناوچه ي قامشلوو و ئامودا و دێرک و گرێ سپي له باکووري سوريا له گه ڵ سه ربازه ئه مريکيه کان ديداريان کردووه و له باره ي مانه وه يان له وناوچانه گه ره نتيان وه رگرتووه.

 

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی