بناری قەندیل، کە دەکەوێتە سنووری پشدەر، ساڵانە چەندین جار بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکان تورکیاوە بۆردومان دەکرێت و سەرەڕای ئەوەش بەشیک گوندنشینان دەڵێن: هەر کەسێک باج بە چەکدارانی پەکەکە نەدات، ئەوا لەسەر زەوی و ماڵی خۆی شوێنی نابێتەوە و دەبێ چۆڵی بکات.

هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری ڕاپەڕین دەڵێت: ساڵانە بە بیانووی جیاواز (پەکەکە) باج لە گوندنشینان وەردەگرێت و زیاتر لە 20 گوند لە بناری قەندیل لەژێر دەسەڵاتی پەكەكەدان، لە كۆمەڵێك شوێنی دیكەش چەکدارانی پەكەكە دێنە ناو گوندەكان و گومرك لە خەڵك وەردەگرن، ئەوەش هەمووی بووەتە كێشە بۆ خەڵكی ناوچە و ئەو خەڵكە لە دڵەڕاوكێدا دەژین و لایەنی ئیداریی سنوورەکەش لەم کارەی پەکەکە بێدەنگە و هیچ کاردانەوەیەکیان نییە. ئەو کەسانەی پەکەکە باجیان لێ وەردەگرێت، خەڵکی گوندەکانی سنووری بناری قەندیلن و کاسبکارن، کە بە بیانووی جیا جیا باجیان لێ وەردەگیرێت. لە بازگەکانی لە گوندەکانی قندۆڵ و هێرۆ لە سنووری پشدەر، پەکەکە باج لە شۆفێران و کاسبکاران وەردەگرێت ئەمەش کێشەی بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دروست کردووە و پێویستە لایەنی بەرپرس لە سنوورەکە چارەسەری ئەم بارودۆخە بکات.

بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە و بەشێک لە بەرپرسان، ساڵانە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە بیانوو و هۆکاری جیا جیا، باج و سەرانە لە گوندنشینانی سنووری بناری قەندیل وەردەگرن و دانیشتووانی ئەو سنوورەیان نیگەران کردووە، ئەمە وێڕای ترس و دڵەڕاوکێ بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیایە.

مەجید، گوندنشینێکی دانیشتووی بناری قەندیلە لە سنووری پشدەر، لەوبارەوە دەڵێت: ساڵانە چاکدارانی پەکەکە بە بیانووی شۆڕش باجمان لێ وەردەگرن و هەر کەسێکیش باجیان پێ نەدات، ئەوا لەسەر زەوی و ماڵی خۆی شوێنی نابێتەوە و دەبێت گوندەکە چۆڵ بکات، تا ئێستاش زۆر لە گوندنشینان ماڵەکانی خۆیان چۆڵ کردووە و ڕۆیشتوون لە قەڵادزێ و ڕانیە نیشتەجێ بوون، تەنانەت لە ترسی پەکەکە ناوێرن سەرێک لە ماڵ و زەوییەکانیشیان بدەنەوە، ئەوانەیشی لە گوندەکاندا ماونەتەوە، بە بەردەوامی لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین، هیوادارین حکوومەتی هەرێم ئاوڕێک لە گوندنشینانی بناری قەندیل بداتەوە و لەو بارودۆخەی تیایدا دەژین ڕزگاریان بکات.

لەبارەی ئەو کەسانەی پەکەکە باجیان لێ وەردەگرێت، ئەو گوندنشینە ڕوونی کردەوە، پەکەکە گوێ بەوە نادات چیت هەیە و چیت نییە، بۆ هەر خێزانێک کە مەڕ و ماڵاتیان هەبێت، بۆ هەر سەر مەڕێک بڕی هەزار دینار وەردەگرێت و لێرە هیچ ماڵێک نییە زیاد لە ١٠٠ سەر مەڕی نەبێت، ماڵ هەبووە تەنانەت هیچ شتێکیشی نەبووە، بڕی ٧٠ هەزار دیناریان لێ وەرگیراوە، هەروەها باجی مێشەهەنگیش وەردەگرن.

لەبارەی ئەو کاسبکارانەی دێنە سنوورەکە و پەکەکە گومرگیان دەکات، مەجید گوتی: ئەو کاسبکارانە ئەوانەن، کە لە ئێرانەوە بار دەهێنن، زۆر جار کە پەکەکەش نەچێتە سەر ڕێگەیان بۆ گومرگ، خۆیان پەیوەندییان پێوە دەکەن و ئاگاداریان دەکەنەوە، کە بێن بارەکانیان بۆ گومرگ بکەن، لە ترسی ئەوەی ئەگەر ئاشکرا بن ئەوا پەکەکە ٥ ملیۆن دینار گومرگیان لێ وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر خۆیان ئاگاداریان بکەنەوە، گومرگەکە بڕی ٢٠٠ هەزارە و زیاتر لە کاسبکارانیش وەردەگیرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی