دوێنێ شه‌ممه 11/1/2020 دواى ئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق به سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌ولێر و له‌لايه‌ن نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا، هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان “نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، جه‌ختيان كرده‌وه كه عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانى ململانێ هێزه هه‌رێمى و نێودهوڵهتييهكان، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و رێزگرتن له سه‌روه‌ري عێراق بێت و هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئاڵۆزترنهبوونى زياترى دۆخه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى، به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقيش ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت”.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دوايين رووداو و پێشهاته‌كانى ده‌سپێكى ساڵى تازه له به‌غدا و گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و ئێران و خۆپيشاندانه‌كانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێ كرا”.
سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند: “گرنگي به‌رده‌وامي هاوكارى و پشتگيري كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و جموجوڵى تيرۆرستانى داعش له عێراق و به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، بابه‌تێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگي هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرده‌وه”.