شاندێکی ENKS لەگەڵ مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوی تورکیا دیدار و گفتگۆیان کرد.
لەم دیدارەدا باس لە دۆخی ئێستای سوریا کراوە و ئۆغڵوو جەختی کردۆتەوە کە لەگەڵ خەڵکی سوریا دەمێننەوە بۆ دابینکردنی ئاسایش و بینینەوەی رێگا چارە.
ENKS لەبەیانیەیەکدا وەهای نووسی: ئۆغڵوو لەم دیدارەدا جەختی کردۆتەوە کە گرووپە چەکدارەکانی نێو عەفرین و سری کانی و گرێ سپی ماڤی مرۆڤیان پێشلکردووە و دەبێت سزا بدرێن. ئێمە هێچ جۆرە هەوڵێکمان بۆ گۆڕینی دێمۆگرافیای ناوچەکە نەداوە. بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە کە پەنایان بۆ تورکیا هێناوە تێدەکۆشین.
لەدرێژەی بەیانیەکەی ENKSدا هاتووە: لەدیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی رێگا چارە گرنگەکان بۆ دەرباز بوون لەقەیرانی سوریا کراوە و نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی سوریا و هەروەها دابینکردنی زەمینە بۆ گەیشتنی خەڵکی سوریا بە داخوازەکانیان.
شایانی باسە کە ئۆغڵوو دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئەم شاندە لەتویترەکەیدا نووسی: لەگەڵ نوێنەرە رەواکانی کورد واتە ENKS دیدارم کرد. ئێمە پشتیوانی لە پێگە و دەوریان لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی نێوخۆی سوریا دەکەین.