دوای حەوت رۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری حەفتەنین، تەواوی دانیشتووانی گوندێکی ئەو دەڤەرە ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن و بەتەواوی گوندەکە چۆڵ بکەن.

دوای ئەوەی شەڕ زۆر لە گوندی کەشان لە دەڤەری حەفتەنین نزیکبووەوە و، تۆپباران و بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە نزیکی گوندەکە بەردەوام بوو، ژیان لە گوندی کەشان بەتەواوی وەستا، بۆیە خەڵکەکەی بەتەواوی چۆڵیان کرد.

شەڕی پەکەکە و تورکیا لەو ناوچە سنوورییەی هەرێمی کوردستان، زیانی زۆری لە خەڵکی ناوچەکە داوە، شەڕەکە بەردەوامە، 15 جار چیای خەمتیری تۆپباران کراوە و سێجاریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانیان کردووە.

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا لەمبارەیەوە وتی:”گوندی کەشان 15 ماڵی لێیە، بەهۆی تۆپبارانی زۆر لە دوێنێ و پێرێوە بەتەواوی چۆڵکراوە و خەڵکی گوندەکە هەموویان هاتوونەتە باتیفیا و دەوروبەری، ئەمڕۆش ناچاربوون مەڕوماڵاتەکانیشیان بهێنن .دوو گوندی دیکەی ناوچەکە مەترسیی چۆڵکردنیان لەسەرە”.
گوندی شیلان لە نۆ ماڵ پێکهاتووە، تەنیا یەک ماڵی لێماوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەوێش بەتەواوەتی چۆڵبکرێت، چونکە ئەو ماڵەی لە گوندەکە ماون، بەردەوام لەوێ نین و هاتووچۆ دەکەن.

هەروەها گوندی بانک، کە شەش ماڵی لێیە و دەوروبەری چەند رۆژێکە بەچڕی بۆردوومان دەکرێت، چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا لەنزیکی، ئەوێش چۆڵ بکرێت.

دڵشێر عەبدولستار جەخت دەکاتەوە لەوەی “بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، هێزەکانی تورکیا بەقوڵایی 10 کیلۆمەتر هاتوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان، بەڵام پێشڕەوییان نەکردووە”.

گوندەکانی ناوچەکە ئەمساڵ بەچەندین شێواز زیانی ئابوورییان بەرکەوتووە، سەرەتا بەهۆی پەتای کۆرۆنا، ناوچە گەشتیارییەکانی نزیکیان چۆڵ بوون و ئێستاش بەهۆی شەڕ و بۆردوومان، بەشێکی زۆری جووتیاران ماوەی هەفتەیەک دەبێت نەچوونەتە نێو کێڵگە و باخەکانیان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی