شوان عادل بەڕێوەبەری کەناڵەکە داوای لەژمارەیەک لەکارمەندانی دیجیتاڵ میدیا و بەشی هەواڵی کەناڵەکە کردوە بەشداری تاقیکردنەوەیەکی ناوخۆیی کەناڵەکە بکەن بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توانستیان، و دواتر بەپێی ئەنجامەکانی ئەو تاقیکردنەوەیە پێگەی کارمەندەکان دیاریدەکەن، ئەوەش ناڕەزایی ڕۆژنامەنووسانی كەناڵەكەی لێكەوتووەتەوەو ئامادە نەبون بەشداریی تاقیكردنەوەكە بكەن، هەربۆیە كێشە لە نێوان ڕۆژنامەنوسان‌و بەرپرسانی كەناڵەكە دروستبوەو سەری كێشاوە بۆ دەستلەكاركێشانەوەی زیاتر لە 40 ڕۆژنامەنوس.

بەگوێرەی وتەی دو کارمەندی کەناڵەکە کە نەیانویست ناوەکانیان ئاشکرابکرێت، داواکارییەکەی بەڕێوەبەری ئەو کەناڵە بیانوگرتن بوە، چونکە بەشێکی زۆر لەو کارمەندانە ئەزمونی زۆری کارکردنیان هەبوەو پێویستیان بەو تاقیکردنەوەیە نەبوە.
کارمەندێکی دیکەش وتی کەناڵەکە دەیەوێت ژمارەیەکی زۆر لەکارمەندەکانی لەکارەکانیان دوربخاتەوە، بەڵام ئەو رێگایەیان گرتۆتە بەر و گوێیان بەماندوبونی کارمەندەکانیان نەداوە.
لای خۆشییەوە شوان عادل بەرێوەبەری کەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاندوە دەستهەڵگرتنی ئەو کارمەندانە لەسەر داوای خۆیان بوە لەبەرئەوەی ئامادە نەبون بەشداری تاقیکردنەوەیەکی کەناڵەکە بکەن.

ڕۆژنامەنوسێکی دیکە  ئەوەی خستە ڕو، دەنگۆیەك هەیە لەناو كەناڵەكەدا كە ژمارەیەك كارمەند كەمبكرێتەوە، وتومانە كێتان پێباش نییە دەری بكەن، بەڵام ئەوان سوربون لەسەر تاقیكردنەوەكە، كاتژمێر سێیان دیاریكرد بۆ تاقیكردنەوە كەس نەچو، چەند جارێك هاتن‌و وتیان ئیجرائات دەكەین، بەڵام هەر كەس نەچو لە كۆتاییدا پێیان ناخۆش بو كە قسەیان شكا، وتیان ئەوانەی نایكەن دەتوانن دەستلەكار بكێشنەوە یان خۆمان كۆتایی بە ڕاژەكەیان دەهێنین، ئێمەش هەمومان كاغەزێكی دەستلەكار كێشانەوەی بەكۆمەڵمان نووسی‌و واژۆمان كرد، پێشیان سەیر بو.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی