لە شاری دیاربەکر، نوێنەرانی ژماره‌یه‌ك له‌حزبه كوردییه‌كان کۆبوونەوەو دوای تاوتوێكردنی ره‌وشی خه‌باتی سیاسی كورد و ناوچه‌كه و گۆڕانكارییه‌كان، راگهیهندراویكیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئاکەپە- مەهەپە هەموو یاسا نێونەتەوەییەکانیان پێشێل کردووەو هەموو ئەو هاوسەرۆک و ئەندامانەی ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەستگیردەکەن کە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون و قەیوم دەخەنە شوێنەکانیان، بەوەش گورزی کوشندە لە دیموکراسییەت دەدەن و هەوڵی لەناوبردنی هەبوون و دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەدەن.
نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له یەکێتی کۆمەڵگەی دیموکرات- کەجەدە، پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە، کۆمەڵەی کوردی دیموکرات و شۆڕشگێڕ، پارتی دیموکراتی کوردستان-تورکیا، پارتی دیموکراتی کوردستانی-باکور، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پارتی مرۆڤ و ئازادی، بزوتنەوەی ئازادی، پارتی ئازادی، به‌شداری كۆبوونه‌وه بوون.