دوای ئەوەی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و ئیدارەكانی گەرمیان ‌و راپەڕین نەخۆشخانەكانیان بەجێهشت، لە هەولێریش نزیکەی 200 پزیشک نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە و داوای مووچەی مانگی شوبات دەکەن.

هاوژیر تەها ساڵح، پزیشکی نیشتەجێی خولاوە لە هەولێر، لەمبارەوە وتی: لە 3ـی حوزەیران داوایان لە حکومەت کردبوو کە مووچەی مانگی شوباتیان پێبدات، بەڵام کەس بەدەم داواکارییەکەیان نەهاتووە. بۆیە شەممە 6-6-2020 بڕیاریانداوە نەچنەوە دەوام. ، پێشتر لە گرووپێکی پزیشکان پرس و راوێژ کراوە و نزیکەی 200 پزیشک بڕیاریانداوە نەگەڕێنەوە دەوام. لەکاتێکدا پزیشکانی مانگرتوو لە سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان پزیشکی نیشتەجێی خولاون، بەڵام هاوژیر تەها ساڵح گوتی “لەنێو ئەو پزیشکانەی لە هەولێر نەچوونەتەوە دەوام، پزیشکی پسپۆڕ، پزیشکی راهێندراوی گشتی و پزیشکی پایە بڵند هەن. لەلایەن بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانە و بەرپرسەکانیانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە کە بچنەوە دەوام و ئەوانیش بە نووسراوی فەرمی داوا لە حکومەت دەکەن بۆ ئەوەی مووچەکانیان بۆ دابین بکەن، “بەڵام ئێمە هەنگاوی کراداریمان دەوێت و بە قسە و نووسراو نابێت”. 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە. لەبارەی هەنگاوی دووەمی ئەو پزیشکانە لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچە، دکتۆر هاوژیر گوتی “تاوەکو مووچەمان پێنەدەن ناچینەوە دەوام، جا ئەگەر دوو تا سێ هەفتەی دیکەش بخایێنێت”. 

مانگرتن و دەوامنەکردنی ئەو پزیشکانە لەکاتێکدایە دوو هەفتەیە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی خێرا رووی لە زیادبوون کردووە. ئێستا 1089 تووشبووی ڤایرۆسەکە هەن کە 19 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

دکتۆر هاوژیر تەها ساڵح باسی لەوەشکرد، ئەگەر فەرمانبەرانی دیکە بەهۆی رێکارەکانی پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ لە سێ مانگی رابردوو دەوامیان نەکردبێت، ئەوا پزیشکان بەردەوام بوون لە دەوامکردن و “بە مافی خۆمانی دەزانین مووچە لە کاتی خۆیدا وەربگرین”. 

پزیشکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، “بڕیارماندا لە رۆژی شەممە 6-6-2020 تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکەتەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە چۆڵدەکەین. بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی حکومەتە”.

زانا عەبدولڕەحمان، قامیقامی قەزای پێنجوێن لەبارەی مانگرتنی پزیشکان لە قەزاکە وتی: هەموو پزیشکانی نیشتەجێ لە قەزای پێنجوێن مانیان گرتووە، رەنگە لە سلێمانی و شوێنەکانی دیکە کێشە بێت، بەڵام لە پێنجوێن مانگرتنی ئەو پزیشکانە و دەوامنەکردنیان بووە بە گەورەترین کێشە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی