دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەوڵامدا وتی ئەو خۆی رادەست کردووە لەمێرسینی تورکیا

دوای خۆرادەستکردنەوەی دالیا مەحموود موسلم برازای ساڵح موسلم بە هێزەکانی ئاسایشی تورکیا، میدیاکانی پەکەکە باسیان لەوە کرد کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان برازاکەی ساڵح موسلمی رادەستی میتی تورکیا کردووە و بۆیە دەسەڵاتی هەرێمیش بە رێگای بڵاوکردنەوەی بەیانەک ئەوە بەدرۆ خستەوە و ئەو راستییەشی خستە ڕوو کە دالیا لەگەڵ کۆڕێکی مێرسینی بەنێوی سەلام هاوسەرگیری کردوو و ئێستا هاوسەرکەی گەڕاوتەوە تورکیا.

وزارەتی ناوخۆی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان قسەلۆکەکانی پەکەکەی لەبارەی رادەستکردنەوەی دالیا مەحموود موسلم لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە رەت کرد و لەمبارەوە روونکردنەوەیەکی دا.

دەقی روونکردنەوەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

دالیا مەحموود موسلم ناسراو بە ڤیان شەڕڤان دوای ئەوەی کە لەهێزەکانی یەپەژە جیا دەبێتەوە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی چەکداری تورکیا بە نێوی سەلام رەمەزان ناسراو بە تۆڵهڵدان پەیوەندی ئەوینداری دەبەستێت. پێشتر سەلام رەمەزان بە ویستی خۆی گەڕابووەوە بۆ تورکیا دوای ئەوەی کە دالیا مەحموود لەرێگای قاچاخەوە رۆیشتە تورکیا لە شاری مێرسین خۆی رادەستی هێزی پۆلیس کرد. هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە.

میدیاکانی پەکەکە باشتر وایە بەجێگای بۆختان هەڵواسین بۆ هەرێمی کوردستان لەخۆیان پرسیار بکەن کە بۆ هێزەکانیان لێێان دادەبڕن.

دەسەڵاتی هەرێم جەختی کردۆتەوە کە کردەوە فریوکاریەکانی پەکەکە بەمەبەستی چەواشەکردنی رای گشتییە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەسەڵات نابێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی