سەلاحەدەین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە کە پاش سیاسەت و شەڕی خەندەقەکانی پەکەکە لەناوچە کوردنشینەکان کورسییەکانی لە پارلمان لەدەست چوو، دواتر بە تۆمەتی هاوکاری کردنی رەوتی تێرۆر دەستگیر و لەگرتووخانە کرا و خۆی و پارتەکەی بوونە قوربانی سیاسەتێکی هەڵە.

ناوبراو دوای ئەوەی لە گرتوخانەی “ئێدیرنە” باری تەندروستی، تێك چوو، لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەک، باس لە تەندروستی خۆی دەكات و دەڵێت بەداخەوە باش نیم. دەمیرتاش دوای نەخۆش كەوتنی، بۆ یەكەمجارە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەیەكی توركیدا بە نێوی ئەڤرەنسەل ئەنجام داوە و لەسەر پرسی سیاسی و تەندروستی خۆی قسە دەكات.

دەمیرتاش دەڵێت: بەداخەوە تەندروستیم زۆر باش نییە، جاروبار سینگم ئازارم دەدات و ژان دەیگرێت، ئەمەش وا دەكات بۆ هەناسە دان زەخت لە خۆم بكەم و تاكوو ئێستاش پزیشك نەیتوانیوە بەتەواوی نەخۆشییەكەم بدۆزێتەوە، بۆیە تەندروستیم بە داخەوە باش نییە.

هاوسەرۆکی پێشوو ی هەدەپە، پێی وایە ئەو دەسەڵاتەی ئێستای توركیا بێ پەروا نادادپەروەری تێدایە و هەموو گەلی توركیا باجی ئەو نادادپەروەریە دەدات. هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە هاوپەیمانی نێوان مەهەپە و ئاكەپە هەموو توركیایان وەكوو بارمتە خستووەتە ژێر ركێفی خۆیانەوە، بۆیە دەبێت خەبات بۆ لەناوبردنیان بكرێت.

دەمیرتاش لەبارەی هەڵوێستی هەدەپە دژی حكوومەتی ئێستا و ئەو قەیوومانەی لەجێگەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە دادەنرێن، بەوەی داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان كردوە دەڵێت: لە هەنگاوی یەكەمدا داواكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بڕیارێكی راستە، بەڵام ئەمە بەندە بەوەی چۆن هەڵبژاردن بكرێت و چۆن هاوپەیمانی دروست بكرێت و چۆن بتوانن بەرەیەكی دیموكراتی دروست بكەن؟ دەبێت پرۆگرامێكی دیموكراتیانە رابگەیەندرێت و دژی زوڵم و فاشیست خەبات بكەن، بۆیە ئەگەر وا نەكرێت ئەوەی هەدەپە دەیەوێت لە هەڵبژاردنی پشوەختەدا نایەتە دی.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، ماوەی ٣ ساڵ دەبێت بە تۆمەتی ئەوەی پروپاگندەی بۆ پەكەكە كردووە، هەروەها خەڵكی دژی حكوومەتی توركیا هان داوە بۆ جیابوونەوە دەستگیر كراوە. ئەگەرچی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و دادگای باڵای ئەنقەرە بڕیاریان دا دەمیرتاش ئازاد بكرێت، بەڵام لەسەر داوای رەجەب تەییب ئەردۆغان بڕیارەكان جێبەجێ نەكراون و دەمیرتاش هەر لە زیندان ماوەتەوە. ناوبراو لەسەر دۆسیەی تێرۆر و بە هۆی ئەوەی کە پەکەکە لەلیستی تێرۆری ئەو وڵاتەدایە و ئەمیش هاوکاریانی کردووە دادگایی و لەگرتووخانە کراوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی