سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە ئێستادا لە زیندانی ئەدیرنە زیندانە وەڵامی پرسیارەکانی حوسەین کالکانی دایەوە لە ڕۆژنامەی یەنی یاشام.  دەمیرتاش لە پەیامێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت ئاکەپە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی دەرەوە و ئابوریەوە کۆتایی پێهاتووە. حکومەتێک هەیە کە هەوڵ دەدات بە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی حکومەت خۆی بهێڵێتەوە لە ڕێی بەکارهێنانی ستەم.

دەمیرتاش لەدرێژەی وتەکانیدا وتی: ئاکەپە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی دەرەوە و ئابوریەوە کۆتایی پێهاتووە. حکومەتێک هەیە کە هەوڵ دەدات بە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی حکومەت خۆی بهێڵێتەوە لە ڕێی بەکارهێنانی ستەم. بەڵام بەرهەڵستکاران بەهێزتر دەبن و بەردەوامن لە پێدانی ئومێد بە خەڵکی. پێشهاتەکان بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت و چارەسەر بۆ ئاکەپە نامێنێت. ئەگەر لایەنە بەهێزەکان هەوڵ بدەن پێکەوە کاربکات بۆ پێکهێنانی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز ئەوا ئاکەپە ماوەی مانگێک بەرگە ناگرێت و دەنگەکانی بە لەسەدا ٢٠ کەم دەکات. لەگەڵ یەکەم هەڵبژاردنی داهاتوودا دەردەکەوێت کە پارتەکە کێشەیەکی گەورەی هەیە. حکومەت بۆ ماوەیەکی زۆرە توشی قەیرانی گەورە بۆتەوە. حوکمی تاکە کەسی هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگای لەکار خستووە هیچ سێکتەرێکی گشتی نییە کە بتوانێت بە باشی کار بکات. هەڵخەڵەتاندنێکی تەواوە. هیچ کەسیک نییە لە دەوری ڕەخنەی لێبگرێت لەسەر کارە هەڵەکانی. سیاسەتی هیچ کەسێک جێی قبوڵ نییە هەمووی پشت بە یەک پیاو دەبەستێت. بۆیە هیچ کەسێک تێناگا لە چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکان کاتێک دروست دەبن. هەروەها ئەندامەکانی ئاکەپە بڕوایان بە باشتر بوون پارتەکەیان نییە بۆیە دەچن پارتێکی تازە دروست دەکەن.

دەمیرتاش وتی ئەمە قۆناغێکی گرنگە کە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تر جگە لە هەدەپە ڕەخنە لە کارە هەڵەکان دەگرن بۆ نمونە ناردنی سەرباز بۆ لیبیا. لەبارەی لیبیاوە کاتێک باسەکە دێتە سەر کوردەکان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی بۆ وەستانەوە لە دژی جەنگ ئەگەر لە دژی جەنگ دەوەستیتەوە دەبێت لە هەموو جێیەک لە دژی بوەستیتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی