پارتی ئەندامێکی پەكەكەی رادەستی توركیا كردووەتەوە و ماوەی 9 ساڵە لە گرتووخانەكانی ئەو وڵاتەدا زیندانی كراوە.

ئەم ئەندامەی پەکەکە ناوی “ستار جەمیل عەلی”یە ناسراوە بە “هەڤاڵ سەروەر” خەڵکی گوندی قەسرۆکی شێخ بزینیە، ستار ساڵی 2006 لە دەڤەری بەرواری باڵا خۆی رادەستی پارتی دەکات بەمەبەستی وازهێنانی لە ناوڕیزەکانی پەکەکە، بەڵام پاراستنی پارتی بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی دەکات بەتاوانی ئەوەی کە سیخوڕی بۆ پەکەکە کردووە، دواتر لە 2011 لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە رادەستی تورکیای دەکەن.

ئەم سیخوڕەی پەکەکە ماوەی 9 ساڵە لەزیندانی تورکیایە و دادگایی نەکراوە، کەسوکارەکەشی دووساڵە ئاگاداری کوڕەکەیانن تا ئێستا دوو دەفتەر دۆلاریان سەرف کردووە تاتوانیان سەردانی بکەن.

پاش ئەو هەوڵە زۆرە، دایک و دوو برای سەردانیان کردووە، تەواوی چیرۆکی دەسگیرکردنەکەی بۆ دایکی گێراوەتەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی