جۆناسان راندڵ رۆژنامەنووس و نووسەری ناوداری ئەمریکا، كه‌ كتێبێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی كورد هه‌یه‌ به‌ناوی “له‌دوای ئه‌و هه‌موو زانیارییه‌، لێبورده‌یی چی” له‌ هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 دەڵێت: كورد مێژوویه‌كی تاڵی هه‌بووه‌ و هه‌میشه‌ش وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا و وڵاته‌ دراوسێكانی به‌رده‌وام ناكۆكیان له‌نێو كوردا قۆستوویانه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا ئه‌مریكاش سیاسه‌تێكی روونی به‌رامبه‌ر به‌ كورد نییه‌.

***

لەبارەی پرتووکەکەیەوە دەڵێت: کرۆک و کات و سەرچاوەی پەرتووکەکە بۆ  ساڵی 1986 دەگەڕێتەوە، بەڵام رووداوەکانی ساڵی 1991 زیاتر هانیاندا بۆ نووسینی پەرتوکەکە، به‌تایبەت دوای لەشکرکێشی عێراق بۆسەر کورد. پەرتووکەکەم نووسی، چونکە زۆر توڕە بووم، رۆژئاواییەکان زۆریان دەربارەی کورد نەدەزانی، ئێوە پشتگوێخرابوون، من روماڵی راپەڕینی کوردستانم کرد، ئەو کات بە ترسەوە دەمبینی سوپای سەددام چۆن هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆ داپڵۆسین و چەوساندنەوەی کورد. بیرۆکەکە لە ساڵی 1986 دەستی پێکرد،  ئاکار و هەڵسوکەوتی ئەمریکا زۆر هەراسانی کردم، بۆیە بڕیاری نووسینی پەرتووکەکەم دا. من ساڵێ 1991 هەڵەبجە و وێرانکارییەکانم بینی و لەسەر ئەو رووداوانەش بیستبووم.

 ***

راندڵ لە درێژەدا وتی: کورد مێژووێکی تاڵیان هەیە و هەر وەک چۆن ناپاکیان لێکراوە، خۆشیان شارازاییانە ناپاکیان بەرامبەر پرسی خۆیان کردووە. ناپاکی چەند جارێک روویداوە، بە دڵنیاییەوە لە ساڵێ 1966 ناپاکی روویداوە، پێشووتریش روویداوە و وشەی جاش چەقیوە، بەریتانیا و عێراق بەردەوام کەلێنیان لە نێوان کورد دۆزیوەتەوە، کاریگەری سیاسەتی دابەشبکەو و دەستیان بەسەردابگرە، بەسەر نەتەوەکانی تریش هاتووە و هیچیان بێخەوش نین، کوردیش وایە. ناپاکی ئەمریکا لە ساڵی 1972 جیاواز بووە لە ساڵێ 2017، هێنری کێیسینجەر هاوشێوەی بەریتانییەکان تەماشای کوردی دەکرد، کە ئەوان چەند خێڵێکی چیاکانن، وەک بەریتانیا لە هیندستان… ئەمریکا ئەو کات خزمەتی شای ئێرانی کرد. ئەمریکا وەک پرسێکی مرۆیی مامەڵەی لەگەڵ پرسی کورد کردووە و دەکات، گوتی هیچ سیاسەتێکی دیاریکراوی نە بۆ کورد نە بۆ هیچ پێکهاتەیەکی تر نیە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی