تورکیا پەنابەرە سوریەکان بەزۆر دەگەڕێنێتەوە بۆ سوریا

چاودێری مافی مرۆڤ لەسوریا لەراپۆرتێک لەژێر ناوی سوریا 2020 کە بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا و گرووپە کانی ژێر چاودێری مافی مرۆڤیان پێشل کردووە لەسوری و دەنووسێت: تورکیا پەنابەرە سوریەکان بەزۆر دەگەڕێنێتەوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سوری لەدرێژەی راپۆرتەکەیدا دەنووسێت: هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لەباکووری سوری، رەوتی پێشلکردنی مافی مرۆڤ لەم ناوچانە زیادی کردووە. ملیشیا گرێدراوەکانی تورکیا لەسوریا چالاکە سیاسیەکان لەسێدارە دەدەن بێ ئەوەی دادگایان بکەن و ماڵەکەیان تاڵان دەکەن و دەیبەن. بەگوێرەی ئاژانسی mezopotamta  لەم راپۆرتەدا هاتووە: سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانیدا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بێ جیاوازی خستن لەنێوان خەڵکی سڤیل و شەڕوانان هێرش دەکات کە ئەمە لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەبەڵگە سەلمێندراو و تۆمار کراوە. هەروەها لەساڵی 2019بەرپرسانی تورکیا بەجاران هەڕەشەیان کردووە لەکاتێکدا کە پرۆتکۆلی گەڕاندنەوەی پنابەرە سوریەکانیان واژۆ کردووە بەڵام ناچاریان دەکەن بگەڕێنەوە بۆ سوریا. ئەم پەنابەرانە زۆرتر دەنێردرێنەوە بۆ ناوچەی ژێر چاودێری تەحریرئەلشام یا بەدەستی ئەو گرووپانەی سەر بە تورکیا دەستگیر دەکرێن و یا کەوتوونەتە ژێر ئاگربارانی هێرشەکانی دەوڵەتی رووسیا و سوریا. تەنانەت گەر بیەوێت لەژێر ناوی ناوچەی ئارام بەدوای نیشتەجێ کردنی یەک ملیۆن پەنابەری سوری بێت نێگەرانی زۆر هەن لەبارەی دابینکردنی ئاسایش و ئەمنییەت بۆیان لەناوچەیەکدا کە پێشلکردنی مافی مرۆڤ زۆر زەق و بەرچاوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی