جاناتان رندڵ نووسەری ئەمریکی و پەیامنێری پێشووی شەڕ کە ساڵانێک لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا چالاک بووە و لەگەڵ سەرکردەی رێکخراوەکان لەوانی عەبدۆڵا ئۆجالان، جەلال تاڵبانی، مەسعوود بارزانی لەنێزیکەوە گفتگۆی کردووە و لەپرتووکەکەی خۆی کە ئیبراهیم یۆنسی وەریگێڕاوەتەوە بە فارسی لەژێر ناوی لەگەڵ ئەم رسواییە چ لێبوردنێک، هۆکاری سەرەکی پێک نەهاتنی داخوازە رەواکانی خەڵکی کورد سەرکردە و رێکخراوە چەکدارەکان دەزانێت کە هیچ جۆرە توانای سیاسی و دیپلۆماسیان نییە و کەسانێکی سادە و لەهەمان کاتد دیکتاتۆرن.

ئەم پەیامنێرە کە لەماوەی هێرشەکانی سەدام بۆ سەر کوردان دوای شەڕی کەنداو لەوێ ئامادە بوو و لەنێزیکەوە کاردانەوەی سەرکردەکانی کوردی دەدیت لەگەڵ رەخنەی توند لەسیاسەتی ئەمریکا کەکوردان وەک ئامێر بەکاردێنێت دەڵێت ئەگەر سەرکردەکانی کورد بەتایبەت جەلال تاڵبانی و مەسعود بارزانی بەجێگای بانگهێشت کردن لە هێزەکانی سەدام بەمەبەستی سەرکوت کردنی یەکدی باسیان لەپێداویستیەکایان کردبا دەیانتوانی پێش لەم کارەساتە بگرن و ئەگەر پشتیوانی رۆژئاوا و دانانی هێڵی دژە فڕینی 36 پێلی نەبوایا ئەوە کوردەکان تووشی کۆمەڵکوژی بەربڵاو دەبوونەوە.

جاناتان لەبەشێک لە پرتووکەکەیدا کە لەگەڵ عەبدۆڵا ئۆجالان لە سوریا و لەگەڵ عۆسمان ئۆجالان لە قەندیل دیدار وگفتگۆی کردووە وعەبدۆڵا ئۆجالان وەک کەسێکی کوتراوە لە نێو فەەهەنگی تورکی ناودێر دەکات و دەنوسێت: ئەم سەرۆکەی پەکەکە ئەوەندە شوناس و کەسایەتی کوردی لەدەست داوە کە تەنانەت نازانێت بەکوردی قسە بکات و بیر بکاتەوە و ئەوینداری کەلتووری تورکیە. ئۆجالان کەسایەتیەکی خیاڵاوی و زۆر لە سیاسەتدا خاوە. گەر ئەم رێکخراوە نەبێت زۆر زیاتر قازانجی بۆ کوردان دەبێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی