ريشه ناڕهواکاني په‌ژاک له‌زاري دامهزرێنهرانيهوه
په‌که‌که به پێی عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆی، هه‌ر پارت و رێکخراوێک یان ته‌نانه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی که جیا له بیری به قه‌ولی خۆیان ئاپوئیستی بێ، ره‌تی ده‌که‌نه‌وه‌و بۆ رۆخاندنی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌موو ئامرازه‌کان. کۆمه‌ڵێک له لاوانی باشوور‌و رۆژئاوای کوردستان روویان لێ کردبوو. به‌ڵام به دوای دادگایی کردنی ئۆجه‌لان و پاشگه‌ز بوونه‌وه له دروشمی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌و که‌سانه که له پارچه‌کانیتری کوردستانه‌وه روویان له په‌که‌که کردبوو تووشی دڵساردی هاتن، ئه‌مجار کونسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که، بۆ پێش‌گرتن به له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌که‌که، له کونگره‌ی حه‌وت، که کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی بوو و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه گیرا، بڕیار درا که بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کوردستان، پارتێک که له ئه‌ساسدا لقێک له په‌که‌که بێ و له ژێر فرمانده‌یی خۆدی رێبه‌رانی په‌که‌که‌دا بێ، دابمه‌زرێ. ئه‌م بریاره چه‌ند مه‌به‌ستی له پشت بوو:
1- ده‌رباز بوونی په‌که‌که له قه‌یرانه
ناوخۆییه‌کان
2- وه گه‌ڕ خستنی دیپلۆماسی و وتووێژ له
گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه له رێگه‌ی ئه‌و به‌ناو پارتانه‌وه، چوون په‌که‌که، ناوی
له ناو لیسته‌ی تێرۆری وڵاتانی رۆژئاوا دایه‌و ناتوانێ پێوه‌ندی له گه‌ڵیاندا هه‌بێ.
به تایبه‌تی له رێگه‌ی درۆس کردنی پژاک، له کاتی هاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه، چون
وای لێک دابۆوه ئه‌مریکاو ئێران دژ به یه‌کن و ئه‌گه‌ر ریکخراوێکی رواڵه‌تی به
ناو پژاک ساز بکا، ده‌توانێ له گه‌ڵ ئه‌مریکا پێوه‌ندی بگرێ. به‌لام دواییش
دیتمان ئه‌مریکا ده‌ستی په‌که‌که‌ی خوێنده‌وه‌و پژاکیش وه‌ک لقێک له په‌که‌که که‌وته
ناو لیستی ره‌شی ئه‌مریکا.
3- کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌کداری زێده‌تر له
پارچه‌کانی تری کوردستان له رێگه‌ی ئه‌و لق و پۆپانه‌ی خۆیه‌وه.
لێره‌دایه که خشتی یه‌که‌می دامه‌زرانی لقی رۆژهه‌ڵاتی په‌که‌که یان پژاک داده‌نرێ.
کاتێ په‌که‌که، پژاکی دامه‌زراند، کۆمه‌ڵێک لاوی تێدا بوون که خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی
پژاک له په‌که‌که بوون، به‌ڵام ئه‌و لاوانه نه‌یانده‌زانی که پژاک بۆ چ مه‌به‌ستێک
دامه‌زراوه، به‌ڵام دوایی که ورده ورده سیاسه‌ته‌کانی په‌که‌که‌یان بۆ ده‌رکه‌وت،
دڵ‌سارد بوونه‌وه‌و کۆمه‌ڵیکیان لێ ته‌سفیه کران و کۆمه‌ڵێکیان هه‌ڵهاتن و ده‌سته‌یه‌کی
دیکه‌یان که ئیدیعایه‌کیان نه‌بوو، به ژیانی ده‌سته‌مۆیی رازی بوون. بۆ سه‌لماندنی
ئه‌م راستییه.
عۆسمان ئۆجه‌لان برای سه‌رۆکی په‌که‌که‌و یه‌کێ له دامه‌زرێنه‌رانی په‌که‌که
له وتووێژ له گه‌ڵ رێنێسانس‌دا له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: “ئه‌وانه‌ی
جیابوونه‌وه … به‌شێک ده‌ربازی هه‌ولێر بوون و به‌شێکی تر هه‌ر له سلێمانی
مانه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌و به‌شه‌ی تری کۆردیناسیۆنی پژاک که له
شاخ مانه‌وه به ده‌ستی موحافیزه‌کاری په‌که‌که‌ی ته‌سفیه کران، به‌ڵام هه‌تا
دوایی هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه بوون ئه‌وانیش، ئاماده نه‌بوون که پژاک به ته‌واویی
بکه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی موحافیزه‌کار، هه‌ر به پلان هه‌موویان بڵاوکردنه‌وه به سه‌ر
ناوچه جیاکانی خه‌باتی په‌که‌که و زۆربه‌یان كوژران و چه‌ند که‌سیش خۆیان
کوشت، بۆ ئه‌وه‌ی موحافیزه‌کاری په‌که‌که‌ی بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر خه‌باتی پژاک
دابگرن.
عۆسمان جه‌عفه‌ری که له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی تر له لاوانی رۆژهه‌ڵات له پژاک
جیا بوونه‌وه. له وتووێژ له گه‌ڵ ژماره 135ی گۆڤاری ئاسۆ و کوردستان راپورتدا
ده‌ڵێ: یه‌کێ له‌و تهنازۆلاتهی که په‌که‌که کردی به نهێنی و شاراوه‌ی مامه‌ڵه
له سه‌ر حیسابی پارچه‌کانیتری کوردستان، به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات کرد، کاتێ ئێمه‌ش
ئه‌مه‌مان زانی، له په‌که‌که هاتینه ده‌ره‌وه. په‌كه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و
بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه یه‌ك
له‌دوای یه‌ك تووشی ده‌بن چ قه‌یرانی ناوخۆیی خۆی و چ قه‌یرانی ده‌ره‌كی، به‌كوردی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی پاراستووه. ئێمه كه كاتی خۆی له‌ناو په‌كه‌كه بووین باسی
ئه‌وه ده‌كرا كه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بكرێت،
ئێمه زۆر مه‌شكوك بووین له دروستكردنی هێزێكی ئاوا، ئه‌وكاته ئێمه هه‌موومان
ترسمان له‌وه هه‌بوو كه به‌ڕاستی په‌ژاك ده‌ستی ئه‌مريكاي له‌پشته‌وه نه‌بێت،
ئه‌مڕۆكه ته‌ماشا ده‌كه‌ین كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه ده‌یكات به‌ڕاستی
زۆر سه‌یره، په‌ژاك ده‌یه‌وێت به‌شه‌ڕی چه‌كداری چی بسه‌لمێنێت ؟
لێدوانی ئه‌م دوو که‌سه هاوکات به‌ستراوه‌یی پژاک به په‌که‌که‌وه، ده‌رده‌خه‌ن و ئه‌و ته‌بلیغاته که پژاک هێزێکی سه‌ربه‌خۆ بێ، پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه.