ڕووسه‌كان بنكه‌ی نانووسكردنیان له‌ شاره‌كانی عامودا و ته‌ل ته‌مر كردووه‌ته‌وه‌، تا وه‌ك سه‌رباز دایانبمه‌زرێنن و مه‌شقیان پێ بكه‌ن. گه‌نجێكی زۆریش به‌ ده‌م داواكه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیاوه‌ چوون و خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن.

ئێزگه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانی ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كه‌ شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان گرتووه‌ته‌وه‌، ده‌ستیان به‌ ناونووسینی خه‌ڵكی ڕۆژئاڤا كردووه‌، تا وه‌ك سه‌رباز مه‌شقیان پێ بكه‌ن و ده‌ستبه‌كار بكه‌ن، ئامانجی مۆسكۆ دروستكردنی هێزێكی تره‌ له‌ ناوچه‌كه‌، جیا له‌ هه‌سه‌ده‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ تۆمه‌تی “تیرۆر”یان نه‌درێته‌پاڵ و قبووڵكراوی هه‌موو وڵات و لایه‌نێك بن كه‌ ده‌ستیان له‌ هاوكێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا هه‌یه‌. ده‌یه‌وێ هێزه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندی توركیا و ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی له‌سه‌ر بێ و له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان جێگیریان بكات.

رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌وباره‌وه‌ گوتی، ئامانجی مۆسكۆ دروستكردنی هێزێكی هاوپه‌یمانی خۆیه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێ هێزی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی سووریا بكات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی ئه‌و ناوچه‌ فره‌وانه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ هێزه‌كانی لێی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش کە وەک باڵی پەکەکە لەسوریا دەناسرێن و بە تێرۆریست ناودێر دەکرێن دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان پێوه‌ندییان به‌و هێزه‌وه‌ نییه‌ و ڕووسیا خۆی خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌و هێزه‌یه‌ و خه‌ڵك به‌ فره‌وانی ناونووس ده‌كات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی