عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان پرسیاری كردوه‌ كه‌ بۆچی په‌رله‌مانتارن کارێکی جدی بۆ کەیسی ده‌ستگیركردنی هێمن مامەند ناکەن كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌؟

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی گۆڕان له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبووك نوسیویه‌تی كه‌ کەیسی هێمن لە بنەمادا سیاسیەو رەخنەی لە ئەدای خراپی دەسەڵات گرتووە، ئەمەش بە پێی دەستور و یاساکان رێگە پێدراوە، بۆیه‌ پاساوێكی گونجاو نییه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران بڵێن كه‌یسه‌كه‌ی هێمن له‌به‌رده‌م دادگایه‌ و مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. دەسەڵات تاونبارە بە خراپ بەکارهێنانی داواکاری گشتی و دەزگاکانی تری حکومەت بۆ سزدان و تۆقاندنی خەڵکانی رەخنەگر.

ده‌قی نووسینه‌كه‌ی عه‌بدوڵای مه‌لا نوری:

ئایا جێی پرسیار نیە پەرلەمانتارانی بەڕێز هیچ کارێکی جدی بۆ کەیسی گرتنی هێمن مامەند ناکەن؟!

رەنگە بڵێن: لە بەر ئەوەی کەیسەکەی لە بەردەم دادگایە، بۆیە بە پێی پەیرەوی ناوخۆ پەرلەمانی مافمان نیە کاری لە سەر بکەین.

بەڵام ئەوە پاساوێکی گونجاو نیە بۆ بێ دەنگی پەرلەمان، چونکە کەیسی هێمن لە بنەمادا سیاسیەو رەخنەی لە ئەدای خراپی دەسەڵات گرتووە، ئەمەش بە پێی دەستورو یاساکان رێگە پێدراوە.

لە بەرامبەردا ئەوە دەسەڵاتە “تاونبارە” بە خراپ بەکارهێنانی داواکاری گشتی و دەزگاکانی تری حکومەت بۆ سزدان و تۆقاندنی خەڵکانی رەخنە گر…

تکایە بەڕێزینە هەرچی زوترە کارو هەڵوێستی جدیتان هەبێ لە سەر کەیسی هێمن و تاوانەکانی تری دەسەڵات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی