ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا،  وتوویە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكەن و ئەگەر بەغدا پابەند بێت، كێشەی مووچە نامێنێت. 


ئەم وەزیرەی کوردستان وتیشی ئەركی خۆیان لەدانووستاندنەكان جێبەجێكردووە، دانوستاندنەكان لەگەڵ بەغدا سەركەوتوو بوون و داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجە جێگیركراون .حكومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسەكانی نەوت، قەرزەكان و بودجە رێككەوتن.


ناوبراو جەختی لەوەشكردەوە: توانیمان رێككەوتن لەسەر نەوت بكەین و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەكەین. هەروەها توانیمان لەبارەی قەرزەكان، بگەینە لێكتێگەیشتنێك و ئەگەر بەغدا رێككەوتنەكە جێبەجێ بكات كێشەی مووچە نامێنێت. حكومەتیش لەدانەوەی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارە. چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەشت  مووچەی فەرمانبەران و 12 مووچەی خانەنشینان قەرزارە. پێشتر بڕیاری بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان سیاسی بووە و بۆ بودجەی ساڵی 2020یش ئێستا تۆپەكە لەگۆڕەپانی پارلەمانی عێراقە و ئێمە وەك شاندی دانووستانكاری حكوومەت كارەكانمان تەواوكردووە و ئەركی نوێنەرانی كوردە لەبەغدا لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر بودجە بەرگریی لەمافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن و بیچەسپێنن. دانووستانەكانی ئەمجارە لەگەڵ بەغدا سەركەوتوو بووە و لە رێككەوتنەكەدا رەچاوی بەرژەوەندیی هەردوولا كراوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی