دوای ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ژمارەیەکیان هەڵوێستی تووندیان بەرامبەری هەبوو و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان دەکرد. لایەنە سیاسییەکانی عێراق رێککەوتن لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەیدا.

***

عەممار شبلی، سەرکردە و پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەمبارەوە وتی: رێککەوتنەکە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بووە کە شەوی هەینی رابردوو و بە بەشداری هەموو فراکسیۆنە کاریگەرەکان لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق بەڕێوەچوو. هەموو بەشداربووان رێککەوتن کە دوا هەل بدەنە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، نەهێشتنی گەندەڵی، جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و هەموارکردنەوەی دەستوور.

***

سەرکردەکەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمەشی وت کە: تەنیا حکومەت لەم بارودۆخە بەرپرس نییە وڵاتی گرتووەتەوە، بەڵکو هێزە سیاسییەکانیش لە پرۆسەی سیاسییدا بەشدارن و بەرپرسیارێتیان لەئەستۆدایە.

***

لە سەرەتای مانگی رابردوودا خۆپیشاندان لە بەغدا و هەندێک لە پارێزگای دیکەی وڵات دەستیپێکرد و زووش تووندوتیژی دروستبوو. تاوەکو ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە نزیکەی 301 کەس کوژراون و نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی