د. فایه‌ق گوڵپی، هاوسەرۆكی پێشووی پەچەدەكە (گرووپێكی پەكەكە بوو لە هەرێمی كوردستان) دەڵێت: به ‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ‌رابردوودا پارتی و یه‌كێتی تا ماوه‌یه‌ك پشتیوانی توركیایان كردووه‌، ساڵی ٢٠٠١ شەڕی یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌ ڕووی دا، ئێستاش ئه‌وه‌ی ده‌كرێت، هه‌ندێك حزب ‌پرسی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك تاكتیك به‌كار ده‌هێنن. چەندین سەركردەی پەکەکە لە سلێمانی كراونەتە ئامانج و بۆیە دەبێت پارتی دیموكراتی كوردستان لەم كارە بێدەنگ نەبێت. لەنێوان یەکیتی و تورکیا پەیوەندی هەواڵگری هەن.

فایەق گوڵپی دووپاتی كردەوە كە ”پار ئەم كاتانە چەند سەركردەی پەكەكە لە ئەزمەڕ کوژران، دیار غەریب هەر لەم ڕێگایە کوژرا كە یه‌كێتی تێیدا باڵا ده‌سته، حه‌قه‌ پارتی لەمبارەیەوە بێدەنگ نەبێت و لقه‌كانی پارتی له‌م سنووره‌ لەم ڕووداوانە بێنە دەنگ.

په‌یوه‌ندی پارتی و په‌كه‌كه‌ش خراپ نییه‌، كاڵكان داوای كرد رێككه‌وتنی هه‌شتاكان له‌گه‌ڵ پارتی نوێ بكه‌نه‌وه‌ و ئۆجه‌لان به‌ ته‌له‌فۆن داوای كردووه‌ پارتی و په‌كه‌كه‌ په‌یوه‌ندییان باش بكرێته‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ی باس ده‌كرێت كه‌ پارتی له ‌دژی جوڵانه‌وه‌ی باكووره‌، ڕاست نییە، له‌م هێرشه‌ی دوایی توركیا، پارتی بەیاننامەی ده‌ركردووه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش كە لە پشكی پارتییه‌، به‌یانی توندی ده‌ركردووه‌.

هەر لەمبارەوە د. دیندار نه‌جمان دۆسكی لەبارەی هەڵوێستی یەکێتی بۆ هێرشەکانی ئەم دوایەی تورکیا دەڵێت: تاقمێكی نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەیانەوێ بابەتی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر پەكەكە لە ناوچەی حەفتەنین لە سنووری زاخۆ بۆ ململانێ سیاسیی خۆیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەكار بهێنن. ماوەیەكە بەشێك لەو سەركردانەی یەكێتی بانگەشەی پشتیوانیكردن لە پەكەكە و دژایەتیكردنی توركیا دەكەن، هەرچەندە حزبەكەیان ڕێككەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ توركیا هەیە.

دۆسکی دەڵێت: پێمان خۆش نییه‌ توركیا بۆردومان ده‌كات، بەڵام واقیعەكە ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توركیا خاوه‌نی ستراتیژیه‌ت و بنه‌مای خۆیه‌تی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی كردووه‌ و به‌یاننامه‌ی هه‌بووه‌، ئێستاش كه‌ پارتی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی بێ ده‌نگه‌، ئه‌وه‌ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌، توركیا ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزه‌ و پێویستی به‌ پارتی نییه‌، عێراقیش خۆی ناكات به‌ خاوه‌نی پرسه‌كه‌، چه‌ندجار ئه‌و باسه‌ كراوه‌ كه‌ (په‌كه‌كه‌) رەچاوی كوردستان بكات، به ‌سه‌دان دێ له‌و ناوچانه‌ چۆڵكراون، كه‌واته‌ موزایه‌ده‌ی ناوێت، كێ ده‌یه‌وێت شەڕی توركیا بكات، پێم وانییه‌ رێگا به‌سترا بێت. موزایەدە دۆخەكە خراپتر دەكات، دەبێ برادەرانی په‌كه‌كه‌ موراعاتی هەرێمی كوردستان بكه‌ن، بەداخەوە هەموو شتێك كراوه‌ته‌ موزایه‌ده‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی خراپه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم كه‌ پارتی تۆمه‌تبار بكرێت. عێراق هەرچەندە دەوڵەتێكی خاوەن سەروەرییە، كەچی ناتوانێت ڕێگە لە هێرشەكانی توركیا بگرێت، پارتی و حزبەكانی دیكە دەتوانن چی بكەن بۆ ڕێگەگرتن لەو هێرشە؟ پرسیار ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر توركیا بچێته‌ سلێمانی، یه‌كێتی ده‌توانێ به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه‌؟ ماوەیەكی كەم لەمەوبەر توركیا به فڕۆكە سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ی له‌ ئه‌زمه‌ڕ و ماوەت بۆردومان كرد و سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌ی كوشت له‌ سلێمانی، یه‌كێتی چی كرد؟ بۆ ئه‌و كات هێزی بەكار نەهێنا؟

ئەمە لەکاتێکدایە کە یەكێتی خۆی ڕێككەوتنی لەگەڵ توركیا هەیە و لە بەرئەنجامی ڕێككەوتنەكەشدا لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا لانی كەم چوار سەركردەی دیاری پەكەكە كوژراون.

لە ناوەڕاستی مانگی ئۆكتۆبەری ٢٠١٨، پاش سەردانی مەولوود چاویشئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، كۆبوونەوەیەك لە نێوان بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق كە هاوكات ئەوكاتە جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بوو، لەگەڵ چاویشئۆغلوو بە ئامادەبوونی لاهوور جەنگی بەڕێوە چوو كە كۆبوونەوەی دیكەشی بەدواداهات و سەرەنجام یەكێتی و توركیا ڕێككەوتن.

ڕێككەوتنەكە بە ڕادەیەك خێرا ئەنجام درا، لە ٢٧ی ١١ی ٢٠١٨، ئاسایشی یەكێتی دەستی بە هەڵمەتێك كرد كە لەو ڕۆژەدا بارەگای فەرمی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان (باڵێكی پەكەكەیە لە سلێمانی) داخست و دواتریش تەنانەت ئەو هۆڵی سینەمایانەش داخران كە لایەنگرانی پەكەكە تێیدا كۆبوونەوە.

لە ئەنجامی ڕێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی و توركیا، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا، لانی كەم چوار سەركردەی هەرە باڵای پەكەكە لە چیاكانی ئەزمەڕ و ئاسۆسی باكووری شاری سلێمانی كوژراون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی