مەهاباد شێخ محه‌مه‌د، ئەندامی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کە ڕێگەی نەدرا بەشداری لە کۆنگرەکە بکات، وتی: پاش ئەوەی ناوی لە لیستی ئەندامانی کۆنگرە دەرهێندراوە، حاکم قادر حەمەجان کە تا ڕۆژی بەستنی کۆنگرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بووە، پەیوەندی پێیەوە کردووە و گوتوویەتی، دەبووایە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی ئەو بێبەشکردنە قەبووڵ نەکات. حاکم قادر گوتی، رەفعەت عەبدوڵا ڕێگری لێکردووین باجی کۆنگرەت بۆ بکرێت، بەڵام هیچ هۆکارێکی ڕێگرییەکەیان ئاشکرا نەکردووە.

مەهاباد شێخ محەمەد، هاوسەری دکتۆر فایەق گوڵپی، سەرۆکی پێشووی (پەچەدەکە)یە (باڵی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کە ئێستا هەڵوەشاوەتەوە)، لە لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد، پێشتریش بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید بووە، بەڵام پێیان گوتووە چەندە خۆت ماندوو بکەیت، هەر لە شوێنی خۆتیت، چونکە د. فایەق هاوسەرتە، ئێستاش ئەوەم بۆ زیندوو کراوەتەوە.

بە گوتەی ئەو ژنە کادیرە بێبەشکراوە لە کۆنگرەی یەکێتی، جگە لە خۆی، چەند ژنێکی دیکە بە ناوی (ئەمیرە خان، تارا و تەلار خان، ئەمەل جەلال، ڕووناک فەرەج، شیرین خان، شوکری خانی حاجی برایم کە سەرجەمیان لە ئەنجوومەنەکانی ژنانن و ڕێکخستنەکانی یەکێتیدا کار دەکەن)، لە کۆنگرە بێبەش کراون.

مەهاباد لەدرێژەدا وتی: دەبووایە ٢٠٪ی پێکهاتەی کۆنگرە ژن بێت، بەڵام بە گوێرەی پەیڕەو و پرۆگرام ئەو ڕێژەیە پڕنەکراوەتەوە، ئێستاش کۆنگرەی یەکێتی بۆشایی ئافرەتی هەیە، لە جێگەی ژنان، پیاوان دانراون. تورکیا ڕۆڵی لەم بڕیارەدا هەیە کە لە دژم دەرکراوە. دەبووایە یەکێتی کۆنگرەیەکی بەهێز بکات، چونکە ١٠ ساڵە کۆنگرەی نەکردووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی