سەرۆکی فراکسیۆنی جیلی نوێ لە پارلمانی کوردستان سەرەڕای رەخنە لە هەڵوێستی لاواز و کزی پارلامانی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا جەختی کردەوە کە هەڵوێستی پارلمانی ئەورووپا و کۆنگرەی ئەمریکا لەبارەوە رژدتر بووە.
***
کازم فارۆق لە پرێس کۆنفرانسێکدا هەڵوێستی پارلمانی کوردستانی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان بە لاواز ناودێر کرد و وتی ئەمە جێگای شەرمەزاریە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پارلمان کوردستان بە ئاماژە بە هەڵوێستی پارلمانی ئەورووپا و کۆنگرەی ئەمریکا کە رژدتر بوو لە پارلمانی کوردستان وتی: ئەمە مایەی شەرمە کە پارلمانی کوردستان لەبارەی برا و خۆشکەکانمان هەڵوێستێکی وەها کزی هەبێت و ئەمە پیشاندەری پارلمانێکی لاوازە.
***
هەروەها وتی کە کوردەکان لە مێژە قوربانی سیاسەتوانانی بەرژەوەندخوازی بوون کە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆیان ئامادە نین لە خەڵک و مافەکانیان پارێزوانی بکەن و بۆیە کوردەکان لەدۆخێکی وەهادا دەژین.
***
شایانی باسە پارلمانی کوردستان چەند رۆژ پێش ئێستا و دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردانی سوریا لە راگەیاندراوێکدا بی ئاماژە بە تورکیا و کردەوەکانی سوپای وڵاتەکەی، هێرشەکەی سەرکۆنە کرد و خوازیاری هەوڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی ئەو هێرشە بوو.