سروە عەبدۆلواحێد نوێنەری پێشووی گۆڕان لەپارلمانی ئێراق نووسینێکی لەتویترەکەی بڵاو کردووتەوە کە تێدا رەخنە لە دۆخی ئێستای ئێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت: یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئێستا ئەمەیە کە سەروەت و سامانی دەوڵەتی بووە بە ماڵی حزبە سیاسییەکان و لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.
ناوبراو لەدرێژەدا دەنووسێت: کێشەی ماڵ و موڵکی و داهاتی پارتەکان و کەسایەتییە ئێراقییەکان ئەمەیە کە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ سەروەت و سامانی خۆیان لەگەڵ سامانی گشتی و دەوڵەت دانانێن و وەک ماڵی خۆیان و حزبەکەیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن. دەبێت یاسای ئەم ماڵ و موڵکتە لەکوێ هێناوە؟ دەربچێت لەکوردستان و ئێراق لەبارەی بەرپرسانی حزبی و دەوڵەتی.