سياسه تواني کوردي ئێراقي له لێدوانێکدا بوون و چالاکي گرووپي جياخوازي پ‌ك‌ك له شنگال و ناوچه کاني ديکه ي ئێراق ناياسايي ناودێر ده کات و خوازياري ده رکردني ئه م گرووپه له ئێراق بوو.

 

کوردھه واڵ: سه‌عيد مه‌موزيني سياسه تواني کوردي ئێراق له شنگال له مباره وه وتي: به بۆنه ي سه قامگيرکردني دۆخي ناوچه که و ئه نجامي ئيش و کاري ئيداري ناوچه ي شنگال و ده ورووبه ري پ‌ك‌ك بڕياري کردنه وه ي ئيداره حوکوميه کان و گه ڕانه وه ي فه رمانبه ران و به رپرساني ئيداري بۆ شنگال گرتبوو به ڵام پ‌ك‌ك له ھاتنه ناوه وه ي شاره که به سناريۆيه کي له پێش داچێنراو و ورووژاندني ھه ندێک له لايه نگراني که نێزيکي 20 که س ده بن رێگايان به م ئيشه نه دا.

 

مه‌موزيني ئاماژه ي دا به وه که به رپرساني ئيداري شنگال دواي ئه و دۆخه ي ھاته پێشه وه و پێش له گه ڕانه وه يان بۆ ناوچه که گيرا به ئارمانجي پێش گرتن له نانه وه ي کێشه  و ناکۆکيه کان نه ڕۆيشتنه نێو شنگاله وه.

 

ئه م سياسه توان و چاودێري سياسيه ي کورد له گه ڵ ئاماژه به وه ي که زۆربه ي دانيشتواني ناوچه که ھێشتاش نه گه ڕانه ته وه ماڵه کانيان و ھێشتا له که مپه کاني دھۆک و ھه ولێر و ناوچه کاني ديکه ده ژين ئه م بابه ته ي که خه ڵک لايه نگري پ‌ك‌ك ن ره ت کرده وه و وتي: پ‌ك‌ك مافي ده ستێوه ردان له کاروباري ھه رێمي کوردستاني نييه. جوگرافياي چالاکي ئه م گرووپه تورکيايه و پێويسته بگه ڕێته وه بۆ ئه و ناوچانه و جوڵه کان و ئارمانجي پ‌ك‌ك له شنگال و ناوچه کاني باکووري ئێراق ئارمانجي باشي به دواوه نييه.

 

مه‌موزيني له باره ي ئيداره و دابين کردني ئاسايش له ناوچه که وتي: ئه مه ئه رکي ده وڵه تي ناوه ندي ئێراقه ئه ئاسايش بۆ ئه م ناوچه ئازادکراوانه بگێڕێته وه که له ده ستي داعش ئازادکراون. ئێستاش ھێزه کاني پێشمه رگه ي ھه رێمي کوردستان له م ناوچانه بوونيان ھه يه له گه ڵ سوپاي ئێراقي و ھه روه ھا ھێزه کاني حه‌شدي شه‌عبي که چاودێري ئاسايشيان به ده سته وه يه.

 

سياسه توان و چاودێري سياسي کوردي ئێراقي له باره ي نوێترين لێدوانه کان ره جه ب ته يێب ئه ردۆغانه وه سه رۆک کۆماري تورکيا له باره ي ئه وه ي که وتبووي 12 بۆ 13 ھه زار ئه ندامي پ‌ك‌ك له مه خموور و قه نديل و شنگال ھه ن وتي: له شنگال و ناوچه کاني ديکه که ئاماژه ي پێدرا پێشمه رگه بووني نييه  و ھه روه ھا ده وڵه تي ھه رێمي کوردستانيش ھيچ چاودێريه کي له سه ر ئه و ناوچانه نييه و به رپرسيارتي له باره ي بووني پ‌ك‌ك و بابه ته ھاوشێوه کان ئه رکي ده وڵه تي ناوه نديه و ئه م کێشه  ده بێت له لايه ن ده وڵه تي ناوه نديه وه چاره سه ر بکرێت.

 

ناوبراو بووني پ‌ك‌ك له باکووري ئێراق و شنگال درێژه ي کێشه کان ناودێر کرد و وتي: ھه روه ک باسم کرد تورکيا له ساڵانێکي دوورو درێژ تا ئێستا به ھۆي بووني پ‌ك‌ك له ھه رێمي کوردستان ئه م ناوچانه ي بوردمان کردووه و ئه مه ش بۆته ھۆي نانه وه ي کێشه و چه ڵه مه بۆ دانيشتواني ئه و ناوچانه.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی