له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو هێرۆخان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رپرشتیاری باڵی زۆرینه‌ی ئه‌و حیزبه‌ نامه‌یه‌كی بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ناردوو داوای لێكردبوو،كه‌ نه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی جه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال،كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایی یه‌كێتی له‌ ڕۆژی 25-2 ئه‌نجامبدات بۆ دیاری كردنی ڕۆژی كۆنگره‌ به‌ڵام كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ین یه‌كێتیان له‌ ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ نهێنیه‌كانیه‌وه‌ گه‌یاندوه‌ته‌ ئه‌م ڕۆژه‌.

***
حمه‌ی حمه‌ سه‌عید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ باره‌ی نامه‌كانی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بۆیه‌كتری ڕایگه‌یاند: ئه‌و نامه‌ ناردنی هێرۆخان و كاك كۆسره‌ت بۆیه‌كتری ئاساییه‌ بۆیه‌كێتی چونكه‌ یه‌كێتی كێشه‌ی هه‌یه‌ ئیدی به‌رپرسانی باڵای به‌نامه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌ئاستی به‌رزی باڵای حزب ئه‌وه‌ له‌ ئاستی خواریشه‌وه‌، قسه‌كردن به‌نامه‌ له‌نێوان كادیرانی حیزب هه‌یه‌، ئه‌وه‌ بۆحیزبێك ئاسای نیه‌ له‌ ڕێگه‌ی نامه‌ وڕاگه‌یاندنه‌وه، به‌رپرسانی باڵایان له‌گه‌ڵ یه‌ك قسه‌ بكه‌ن كه‌ حیزبێك بێت كێشه‌ی سه‌ركردایه‌تی و دیسپلینی نه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێتی كێشه‌ی هه‌یه‌. پاش دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌ت و نه‌خۆشكه‌وتنی (مام جه‌لال)كێشه‌كانی یه‌كێتی به‌ته‌واوه‌تی قوڵ بوه‌ته‌وه‌،كه‌ تا ئه‌وئاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی له‌ ڕێگه‌ی نامه‌ و ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌كانه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن،له‌ سه‌ركێشه‌كانی یه‌كێتی.

***
ئه‌وئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی وتی: له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی یه‌كێتی تێدایه‌ ناتواندرێت كۆنگره‌ ببه‌سترێت، له‌به‌رچه‌ندهۆكارێك، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ پێشه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مو یه‌كێتیه‌كان له‌ ئێسته‌دا ده‌ست بخه‌نه‌ ده‌ستی یه‌ك وكێشه‌كان به‌ چاره‌سه‌ری نه‌كراوی بخه‌نه‌ لاوه‌بڕۆنه‌ مه‌یدانه‌وه‌ بۆهه‌ڵبژاردن كاربكه‌ن، دوو یه‌كێتی له‌ حاڵه‌تێكی ناته‌ندروست وناته‌بایدایه‌، بۆیه‌ به‌ستنی كۆنگره‌ش پێویستی به‌حاڵه‌تێكی ته‌ندروسته‌، بۆیه‌پێویسته‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێتی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ سه‌رحاڵه‌تێكی ته‌ندروستی پاشان هه‌نگاوی به‌ستنی كۆنگره‌ بندرێت، ئه‌گینا له‌ ئێسته‌دا، ناتواندرێت كۆنگره‌ ببه‌ستێت یه‌كێتی به‌م حاڵانه‌ی كه‌ تێدایه‌. حیزبه‌كان كاتێك كۆنگره‌ی حیزبه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ چه‌ند ئامانجێك هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌ك پێڕه‌وی ناخۆی حیزب و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی نوێ، چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕیه‌كانه‌، هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی ده‌موچاوی تازه‌یه‌ به‌ڵام یه‌كێتی له‌ ئێسته‌دا كۆنگره‌ ببه‌ستێت هه‌رگیزناتوانێت هیچ له‌وخاڵانه‌ی باسم كرد بیان پێكێت بگره‌ ڕه‌وشی حیزب به‌ره‌و خه‌راپترده‌چێت. ئه‌گه‌ربێت وله‌ئێسته‌دا به‌وڕه‌وشه‌ ناته‌ندروسته‌ی كه‌ تێدایه‌بڕواته‌ كۆنگره‌، بیانه‌وێت خه‌ڵكه‌ شۆڕشگێڕه‌كان ده‌رپه‌ڕانێنن، به‌راوێز خستن ئه‌وه‌ یه‌كێتی، جیابونه‌وه‌ی گه‌وره‌ تری لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، بۆیه‌ هه‌مویه‌كێتیه‌كان موتله‌قه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌ین به‌ڵام كۆنگره‌یه‌ك بۆ ڕێكخست وبه‌هێز كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌ك كۆنگره‌یه‌ك بۆ پلان گێڕی له‌ یه‌كتری، ته‌سفیه‌ و حیسابات، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش كۆنگره‌ ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ركرابن و ئه‌ندام تێكۆشه‌رانی ئاشتكرابێته‌وه‌.  ئه‌وه‌ی ئێسته‌ چه‌ند كه‌سێك لێدوان ده‌دات له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ چگه‌ له‌ موزایده‌ هیچی كه‌ نییه‌.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی