رۆژی یەکشەممە بەرپرسانی پەکەکە لە کوردستانی سوریا کە بەنێوی رێوەبەری خۆسەر خۆیان پێناسە دەکەن رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی سووریا رێککەوتوون کە سووپای سووریا بگەڕێتەوە تەواوی ناوچە سنوورییەکانی نێوان سووریا و تورکیا.
***
بەرپرسێکی پەکەکەش لە کوردستانی سوریا رایگەیاند رێککەوتنی هەسەدە
و سوپای سووریا تەنها سەربازییە و پەیوەندی نییە بە چارەنووسی دەسەڵاتی خۆجێی و
بەڕێوەبردنی شار و شارۆچکەکان لە رۆژئاوا.
ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی باڵی سوری پکەکە لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد رێککەوتن لەبارەی
پاراستنی سنوور لەنێوان هەسەدە و سوپای سووریا رێککەوتنێکی سەربازییە و باس لە
چارەنووسی دەسەڵاتی خۆجێی یان بەڕێوەبردنی شار و شارۆچکەکانی دیکەی تێدانییە،
بەڵکو ئەوە پێوەرێکی بەپەلەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشی تورکیا لەسەر سووریا.
***
سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆبانێش ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی ئەوەی هیچ کەس گوێی بە
هاوار و بانگەوازیان نەدا، لەگەڵ حکومەتی سووریا و رووسیا رێککەوتوون و بڕیارە
بێنە کۆبانێ.
***
پێشتریش لەسەر داوای هەسەدە، بنکەی سەربازی حومەیمیم لە سووریا کە سەر بە رووسیایە
رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکە سوپای سووریا دەچێتە نێو شارەکانی کۆبانێ و منبج.
هاوکات رووسیا داوای لە تورکیا کردووە خۆی بپارێزێت لە دەستپێکردنی شەڕێکی کراوە
لە دژی هێزە حکومییەکانی سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیای رووسیش بڵاوکراونەتەوە، رێککەوتنەکەی نێوان
سوپای سووریا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەم خاڵانە لە خۆدەگرێت:
1- سوپای سووریا لە تەواوی ناوچە
سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سووریا جێگیردەبن.
2- سوپای سووریا دەچێتە نێو شارەکانی
کۆبانێ و منبج.
3- سوپای سووریا دەچێتە نێو شاری تەبقە، سەدی فورات و مەنسورە کە دەکەونە سەر
رووباری فورات لە رەققە. هەروەها کێڵگە نەوتییەکانی دێرەزوور رادەستی سووپای
سووریا دەکرێت.
4- باس لەوە دەکرێت سوپای سووریا داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە
تاوەکو کاژێر 15:00ـی رۆژی دووشەممە قامشلۆ رادەستی سوپا بکەن، ئەوەش دوای ئەوەی
گوماندەکرێت شەڕڤانانی هەسەدە رازینەبوون ناوچەکە رادەستی سوپای سووریا بکەن.
***
مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك “هه‌سه‌ده”
(باڵی سەربازی
پەکەکە لە سوریا) لەمبارەوە
دەڵێت: له‌نێوان سازش و جینۆسایدی خه‌ڵكدا، ژیانی خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێرین. روسه‌كان و رژێمی سوریا ژماره‌یه‌ك پێشنیاریان كردوه، كه ده‌كرێت ژیانی
ملیۆنه‌ها كه‌سی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه بپارێزن. ئێمه متمانه‌مان به به‌ڵێنه‌كانیان
نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت زه‌حمه‌ته بزانیت، كه ده‌بێت متمانه به كێ
بكه‌یت. ده‌زانین ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وان كاربكه‌ین ده‌بێت
سازشی به‌ئازار بۆ مۆسكۆ و به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌نێوان سازش و
جینۆسایدی خه‌ڵكی خۆماندا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ژیانی خه‌ڵكی
خۆمان هه‌ڵده‌بژێرین.
مه‌زڵوم كۆبانێ لەدرێژەدا دەڵێت: ئه‌و هۆكاره‌ی وایكرد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بین
بریتییه له باوه‌ڕمان به دیموكراسی. ئێمه له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا توڕه و
بێئومێدین. خه‌ڵكه‌كه‌مان هێرشده‌كرێته سه‌ری و سه‌لامه‌تییان جێگه‌ی نیگه‌رانی
ئێمه‌یه. دوو پرسیار ده‌مێننه‌وه: چۆن بتوانین به باشترین شێوه خه‌ڵكی خۆمان
بپارێزین؟ ئایا هێشتا ئه‌مریكا هاوپه‌یمانمانه؟