په‌كه‌كه له‌ماوه‌ی 40
ساڵی ته‌مه‌نی خۆی تاكه گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ریدا هاتبێت ئه‌وه بووه كه له‌سه‌ره‌تای
درووست بوونی، باسی مافی نه‌ته‌وه له چوار پارچه‌ی كوردستان و دوایی بای بای كرد
له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی،! له‌ماوه 40 ساڵی ته‌مه‌نی نه‌ی هێشتووه هیچ
ڕێكخراویك و حزبێکی تر له باكور 30 ملیۆن كوردی درووست ببێت یه‌ك جار ئه‌ندامێكی
سه‌ركردایه‌تیان جیابوویه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی (كاوه‌ی)دروست كرد، به‌ڵام په‌كه‌كه
هه‌موویانی كوشت، حزبێك بڕوای نه به دیموكراتی و فره‌بۆچوون و جیاوازی بیركردنه‌وه
هه‌یه، نه كه‌سی تری قبوڵه، هه‌میشه هه‌وڵی كهڵهگایی داوه به‌سه‌ر هه‌موو
حزب و پارچه‌كانی تره‌وه و كێشه‌ی دروستكردوه كه كێشه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی
داگیركه‌ران بووه، وه‌ك له باشور ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و ئینجا بوون به به‌شێك
له‌شه‌ڕی ناوخۆی باشور، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتێك شنگال كه‌وته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم،
ئیتر په‌كه‌كه هه‌ر ڕۆژه‌ی به كێشه‌یه‌كه‌وه له‌و ناوچانه سه‌ری هه‌ڵئه‌دا،
رۆژیك درووستكردنی كانتۆن رۆژیك داگیركردنی باڵه‌خانەی حكومی، تا دواجار حشد هاته‌وه
و بوونه‌وه به هاوسه‌نگه‌ر له شنگالیش و مه‌خموریش، ده‌ركه‌وتنیان له 16-10 له
كه‌ركوك ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو تورك بڵێت باش بوو كه‌ركوك له لایه‌ن حشده‌وه كۆنترۆل كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی
په‌كه‌كه‌ی لێ بوو!.
***
له كوردستاني توركيا هه‌ده‌پ
ده‌نگێكی زۆری هێنا، ئه‌م ئوردوغانه مه‌منون بوو هه‌ده‌پ له گه‌ڵیا حكومه‌ت
دروست بكات و ئه‌وه‌ی ئهلف و بێی كوردایه‌تی بزانیایه و ئه‌وه‌ی به قه‌د نوكه
ده‌رزیه‌ك دۆستی كورد بوایه پێی باش بوو هه‌ده‌پ بچێته ئه‌و حكومه‌ته‌وه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی پێش هه‌موو كه‌س كورد سود مه‌ند ئه‌بوو، وه باكور و كوردستانی له زۆر
ماڵویرانی ئه‌پاراست، به‌ڵام په‌كه‌كه نه‌یانهێشت و بوون به‌ڕێگر له‌و پرۆسه‌یه
و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بوو هه‌ڵبژاردنێكی تر ببێته‌وه و هه‌ده‌پ ئه‌مجاره
تووشی شكست بوو! به‌لاوازی چوویه‌وه په‌رله‌مان، له‌و كاتانه‌دا ئیرۆدخان تاسه‌ر
ئێسقان دژی به‌شار بوو، چونكە دیمه‌شق له مێژه ماڵه‌باوانی په‌كه‌كه‌یه، په‌كه‌كه
هه‌ستا به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێك له باكور شاربه‌شار ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو هه‌رچی
شاره‌كانی باكور بوو به وێرانكردنیدا و ده‌یان هه‌زار قوربانی شەهید و بریندار و
به‌ندكراوی لێ كه‌وته‌وه و خۆشیان له ئه‌شكه‌وته‌كان قایم كرده‌وه، هه‌ده‌پ به‌و
ده‌رده‌چوو كه ئێستا ئه‌یبینین و جه‌ماعه‌تیش له ئه‌شكه‌وته‌كان مێشێك میوانیان
نییه.
***
له رۆژئاواي کوردستانيش به دیفاكتۆی شۆڕشی خه‌ڵكی سوریا و هاوپه‌یمانی
په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌شار ئه‌و ناوچهكوردیانهی سوریا (رۆژئاوا) له‌لایه‌ن
به‌شاره‌وه ته‌سلیم به په‌یه‌ده كرا! په‌یه‌ده ئه‌و ناوچانه‌ی به‌شاری ئازاد
نه‌كرد، په‌یه‌ده‌ش هیچ درێغی نه‌كرد له سه‌ركوتكردنی به‌رهه‌ڵستكارانی به‌شار
شۆڕشی دژه ڕژیمی به‌عسی توایه‌وه له رۆژئاوا كه له قامیشلۆوه ده‌ستی پیكرد و
(مشعل تمۆ)به‌ئاڵای كوردستانه‌وه هاته سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام مشعل له‌ماڵه‌كه‌ی
خۆیدا تیرۆركرا و ئاڵای كوردستان قه‌ده‌غه كرا، به‌ڵام ئاڵای به‌عس و باره‌گای به‌عس
و مخابه‌رات پارێزراوه تا ئێستاش، له قامیشلۆ و حه‌سه‌كه شه‌ڕ رووینه‌دا، به‌ڵام
سه‌دان هه‌زار كورد و مسیحی و ئاشوری ئاواره بوون ئه‌ویش له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده،
درێژه كێشانی شۆڕشی سوریا و شه‌ڕه‌كان زۆر گۆڕانكاری به‌دوای خۆیدا هێنا، هیچ
حیسابێك له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ په‌یه‌ده نه‌ئه‌كرا تا شه‌ڕی كۆبان. !
***
كۆبانی هیچ گرنگیه‌كی
سیاسی و جوگرافی نه‌بوو، به‌ڵام كاتێك داعش رووی تێكرد بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان
به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌رگایه‌ك له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده بكاته‌وه دیاره ئه‌ویش له
ڕێی باشوره‌وه وه له‌ڕی خودی مسعود بارزانییه‌وه و رێکكهتنی (دهۆك) به كۆمه‌ڵێك
مه‌رج. په‌یه‌ده به‌و مه‌رجانه ڕازی بوو، به‌ڵام دوای ڕزگار كردنی كۆبانی خۆیی
له هه‌مووی دزیه‌وه و یه‌ك خاڵیشی جێبه‌جێ نه‌كرد.
تا دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر
ئەمریكا هه‌مان داواكاری له په‌یه‌ده كرده‌وه، به‌ڵام په‌یه‌ده تائیستاش نه‌چووه
ژێرباری ئه‌و خاڵانه كه كراوه به‌مه‌رجی پێدانی چه‌ك و درووستكردنی هێزیكی 30
هه‌زار كه‌سی، لێره‌دا پێ ئه‌چێت ئا‌مریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ر
سیاسه‌تی خۆیدا بهێنێت به‌رامبه‌ر به په‌یه‌ده و ڕۆژئاوا كه ئه‌وه‌ش له‌باربردنی
خه‌ونی سه‌ره‌كی كورد ئه‌بێت له سوریا، ئه‌وه‌ش هه‌مووی له‌پای ئه‌وه‌ی عه‌قلی
دۆگمایی چیایی كۆمه‌لێك له قه‌ندیله‌وه كه به‌رخودان و خوێن و حه‌ماسه‌تی كوردایه‌تی
30 ملیۆن كوردی باكور و گه‌نجان و كچان و ئایندهی ڕۆژئاواشی كردۆته قوربانی ئه‌وه‌ی
كه خۆشیان نازانن سه‌ر له كوێوه ده‌ر بكه‌ن.
***
بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت
په‌كه‌كه له لیستی تیرۆردایه، ساڵانێکی دوور و دریژه كه هیچ هێز و وڵاتێك
مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ناكات، جگه له ئێران و عێراق و به‌شار، كه‌واتە
ناتوانێت هیچ سودیكی بۆ كورد هه‌بێت وه ئیستا و له مێژه كه ئەمریكا و ئه‌وروپا
به‌هه‌موو شێوەیه‌ك په‌كه‌كه ڕه‌ت ئه‌كه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا هه‌موو حه‌قێك ئه‌ده‌ن
به توركیا دژ به په‌كه‌كه، توركیش ئه‌وه‌نده فاشی و لێزانه په‌كه‌كه‌ی كردووه
به باشترین فاكته‌ر بۆ لێدانی كورد له هه‌ركوێیه‌كی ناوچه‌كه.