بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە نووسینێكدا بەناونیشانی (شەكەت بووین) ڕایگەیاندووە، من ھەمێشە لەگەل ئەوە بووم دان بە ھەڵەی خۆماندا بنێین و داوای لێ بوردن بكەین، كە ھەڵە دەكەین. یەكەم ھەنگاو بەرەو باش بوون دان بە ھەڵەدا نانە.

دەشڵێت: ئێمە ھەڵەمان كردووە.ھەموومان بەشی خۆمان لە بەرپرسیارێتی ئەو ھەڵانە بەردەكەوێ. لە ھاووڵاتییەكی سادەوە كە بەشدار بووە لە سەرخستنی ئەم حزبانە تاكو سەركردەكان و سەرۆكەكان. زۆر ئەنوسرێ، زۆر قسە ئەكرێ، ھەموو بەرنامە و سایتەكان پرن لەكەسانی دڵسۆز، كە ھاوار ئەكەن و ھەوڵ ئەدەن وێژدانێ نوستووی كاربەدەستان بەخەبەر بھێنن، بەڵام لە لایەن كەسانی نا واعیەوە بەرشاڵاو دەكەون. پێش ساڵێك ئەم ڕاستیە تاڵەم وت و بە جاش و خۆفرۆش لەقەڵەم درام.

بڵێسە لەدرێژەدا دەڵێت: ھەمووی لایەنەكان تاوانی ئەم دۆخەی ھەرێم ئەخەنە ئەستۆی یەكتری، میللەت شەكەت و ماندوە بەدەست سیاسەتی ھەڵەی سەرانی حكومەت، ھیچ تەزحیەیەك نەماوە میللەت نەیدات و ھەموو كات خۆراگر بووە و پشتگیری حكومەتی كردوە، بەڵام حكومەت بێباكە و نوستوو. من كە ئەڵیم حكومەت مەبەستم پارتی نیە بە تەنھا، بەڵكو لە دیدی منەوە یەكێتی تاوانبارە گەورەكەیە، كە قبوڵی كردوە گەر شەریكیش نەبووبێ. سیاسەتی ھەڵەی سەربەخۆیی ئابووری و پشتكردنە بغداد و گوێ نەدان بە رای نێودەوڵەتی، باجەكەی قورس كەوتەوە و بەرەو ھەڵدێری خراپتر ھەنگاو دەنێین، چونكە ھەر ھەمان ئەو كەسانە بەم رۆژەیان گەیاندین نەخشە دارێژەرن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی