ناکۆکی سیاسی، هیزی چەکداری جیاواز و دوو دەسەڵات کە لە ژێر چاودێری دوو پارتدان، بەکردەوە ئاسەوارێک لە دەوڵەتی یەکگرتووی کوردی ناهێڵێتەوە.

***

ئەمریکا دوای شەڕی کەنداو لەساڵی 1991 هێڵی دژفڕین 36 پێلی لە باکووری ئێراق راگەیاند و پارلمانێکیان بۆ دانرا تا بتوانن لە ئایندەدا لەبەرژەوەندی خۆیان کەڵکی لێوەربگرن. لەساڵی 1991 تا 2003 کە سەدام رووخا بە شێوازی نافەرمی و لە رووخانی سەدام تا ئێستا بە فەرمی جۆرێک دەسەڵاتی فیدراڵی لە کوردستان هەیە. بەڵام دوو پارتی خێڵەکی و هۆزی پارتی و یەکێتی لەنێوان خۆیاندا دابەشیان کردووە و هەموو پۆستەکان و دەسەڵاتیان بۆ خۆیان بردووە. سەرچاوە ئابووریەکانیش تاڵان دەکەن. ئەم دوو پارتە هەررۆژ بۆ دابەشکردنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و تەنانەت ناوچەکوردنشینەکانی ژێر چاودێری دەوڵەتی ناوەندی کۆدەبنەوە و کە باسی سە رەکی لادانی ناکۆکییەکانە. ئەم ناکۆکییانە تەواو نابن تا خەڵک نەفەسێکی ئاسوودە هەڵبمژێت.

****

لەدرێژەی ئەم ناکۆکیانەدا وەفدێک لە نووسینگەی سیاسی پارتی لەگەڵ وەفدێک لە یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە تا لەبارەی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ناوچە کوردنشینەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم بگەنە رێککەوتن. ئەم کۆبوونەوە دەبوا لیستێکی هاوبەش لەهەموو پارتە کوردیەکان پێکدەهات. بەڵام راگەیاندنەکانی سەر بە ئەو دوو پارتە راشکاوانە باسی ناکۆکییەکانیان دەکەن و دەیسەلمێنن کە دەسەڵاتی هەرێم رواڵەتییە و هەر پارتێک بەدوای بەرژەوەندی خۆیەوەیە. بۆیە خەڵک ئارەزووی سەردەمی سەدامیان هەیە.

***

هەر یەک لەم دوو پارتە بۆ خۆی هێزی چەکداری جیاوازی هەیە و نووسینگەی سیاسی ئەم پارتانەش خەرێکی ناکۆکی ناوخۆییەوە تەنانەت توانای بەرەنگاربوونەوەی  لەگەل پەکەکە و بوردمانی سوپای تورکیا نییە.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی گرووپی گۆڕان لە پارلمانی کوردستان وتی: هێزە چەکدارەکان و ئاسایش پێویستیان بە گۆڕانی بنەڕەتییە. ئەم هێزانە دەبیت سەرلەنوێ رێکبخرێنەوە و یاسای نوێیان بۆ دابنرێت. %48 مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بە هێزە چەکدارەکان دەدرێت لەکاتێکدا کە ئەمانە لە خزمەتی خەڵکدا نیین. هێزەکانی پێشمەرگە یەکگرتوو نین و وەک ملیشیان کە وەفادارن بە پارتەکەیانەوە بۆیە بە جێگای بوونی فەرماندەی بێ لایەن لە هەردو پارتی واتە یەکێتی و پارتی فەرمان وەردەگرن. زیاتر لە 60 هەزار پارێزوان لە هەرێمی کوردستان هەن زۆربەیان بۆ کەسایەتییە ئاینی و هەندێکیشیان بۆ کەسانێک کە هیچ پۆستێکیان لە دەسەڵاتدا نییە. هەندێک لەبەرپرسانی هەرێم 500 پارێزوانیان هەیە. بەڵام سەرەڕای بودجە و ژمارە، دابین کردنی ئاسایشی کێڵگە نەوتییەکان دەاوتە کەرتی تایبەت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی