شەوی چوارشەممە 19/12/2018، حکوومەتی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، دا. ئەو هێزە. ئەمریکییانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا جێگری ببوون.

 

 

ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی عەرەبی ئاشکرای کرد کە سەرۆک کۆماری عێراق لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەوڵ لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ڕژێمی سووریا دەدات و سیناریۆکەشی بۆ گەڕاندنەوەی هێزەکانی ڕژێم بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یە.

 

لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ژمارەی یەکشەممە ٢٣ی ١٢ی ٢٠١٨ی ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی لەندەنیدا بڵاو کراوەتەوە، چەند سیناریۆیەک لە بارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لە ئارا دایە کە سیناریۆی یەکەمیان ”بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق تەبەنی کردووە“ و بەهۆیەوە سەرکردەکانی پەکەکە لە ڕێگەی سلێمانییەوە سەردانی دیمەشق دەکەن و پەیوەندیی کۆنی نێوان هەردوولا دەژیەننەوە و هێزەکانی سەر بە ڕژێمی سووریا بۆ تەواوی خاڵە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەگوێزرێنەوە.

 

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە بەپێی سیناریۆکەی بەرهەم ساڵح، سەرەڕای هێنانی سوپای ڕژێمی سووریا بۆ ناوچەکە، ئاڵای سووریاش لە ڕۆژهەڵاتی فورات بە فەرمی بەرز دەکرێتەوە. باسیش لەوە کراوە کە ئەو سیناریۆیە خۆی لە کاراکردنەوەی ”کارکردنی هاوبەشی پەکەکە و ڕژێمی سووریا لە دژی تورکیا“دا دەبینێتەوە کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا و بەتایبەتیش لە کاتی پێش دەرچوونی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە لەئارادا بووە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هەماهەنگی و هاوکارییەکی ڕوون لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی دیکەی سەر بە پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ هێزەکانی سووریا، لە ناوچەکانی (قامیشلۆ و حەسەکە و ڕیفی حەلەب) هەستی پێ کراوە.

 

رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە یەپەگە پەیوەندی بە بەرپرسانی ڕووسیاوە کردووە لەبارەی ئەم بۆچوونەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بابەتەکە پەیوەندیدارە بەو ناوچانەی کە تورکیا توڕە دەکەن، ڕووسیا زۆر جددی نەبووە لە پێشوازیکردن لە سیناریۆکەی بەرهەم ساڵح، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بیرۆکەی گەڕانەوەی سەروەریی دەسەڵاتی ڕژێمی سووریای بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پەسەند کردووە، لەگەڵ بوونی جۆرێک لە سیستەمی لامەرکەزیی ئیداری لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی فورات.

 

بەپێی هەمان ڕاپۆرت، سیناریۆی دووەم کە چەند بەرپرسێکی ئەمریکی دایانڕشتووە، لە نێویشیاندا جیمس جیڤری، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، خۆی لە دوورخستنەوەی شەڕڤانانی یەپەگە و هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە سنوورەکانی تورکیا و بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان جێگیرن، دەبینێتەوە. لەگەڵ بڵاوەپێکردنی حەشدی عەشایری عەرەبی لە باکووری حەلەب و هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات کە ئەحمەد جەربا، سەرۆکی رەوتی (ئەلغەد) ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت.

 

پێشتر شاندێکی پەکەکە لە ڕێگەی سلێمانییەوە خۆیان گەیاندووەتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و گفتوگۆ لەبارەی ڕادەستکردنی ناوچە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوا بە سوپای ڕژێمی سووریا دەکەن.

 

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی