میدیای فه‌رمی توركیا كوژرانی ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەکەکەی ڕاگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، دیار غه‌ریب ناسراو بە هەڵمەت، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەکەکە‌ له‌ پێچه‌كانی ناوچه‌ی كورته‌كی سنووری ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌ ڕانیه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی، كوژراوه‌. له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر زنجیره‌ چیای قه‌ندیل له‌ رٍۆژی ٥ی ٧ی ٢٠١٩ و به‌پێی زانیاریی پێشوه‌خته‌ی هه‌واڵگری، كوژراوه‌. دیار غه‌ریب له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا و سوپای ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر چیای كورته‌ك له‌ زنجیره‌ چیای قه‌ندیل، له‌ سنووری ڕانیه‌ی پارێزگای سلێمانی كوژراوه‌.

***

دیار غەریب لەدایکبووی ١٩٧٣ی سلێمانیە و لە ١٩٩٢دا چووه‌تە ریزەکانی پەکەکە و یەکێک بووە لە حەوت ئەندامەکەی كۆمیته‌ی سەرۆکایەتی پەکەکە. ناوبراو بۆ ماوەیەکیش بەرپرسی باڵی پەکەکە لە باشوور ناسراو بە پەچەدەکە بوو و چەند ساڵێکیش لەلایەن پەکەکەوە وەک سەرۆکی پەچەدەکە دانرا. دیار غەریب وەک موریدی جەمیل بایک دەناسراو و رێباز و هێڵی هزری ئەوەی لا پەسەند بوو بۆیە زۆر توند لەبەرانبەر پارت و گرووپەکانی هەرێمەوە دەوەستاوە و بە عەشیرەتی و خێڵگەرای ناودەبردن کە دواکەوتوون و لەسەرووی هەمووشیانەوە دژی پارتی و ماڵباتی بارزانی بوو.

***

ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەتە کە بۆ ئەبی لەنێو ئەو هەموو کادیر و سەرکردانە لەقەندیل بەس هەڵمەت بکوژرێت؟ ئایا زۆر بەبەرنامە بوو و پارتی یارمەتی تورکیای دابێت کە بکوژرێت چونکە زۆر دژی بارزانیەکان و پارتییە؟ باشە بۆ ئەم هەموو ساڵە بوردمانی ئەو ناوچانە دەکریت لەلایەن تورکیاوە بەڵام سەرکردە سەرەکییەکان وەک جەمیل بایک و مورد کارەیلان و دوران کاڵکان و مستفە قەرەسوو و عەلی حەیدەر قەیتان و نابنە ئامانج و ناکوژرێن؟ تۆ بڵێی تورکیا بە شوێنەکەیان نازانێت بەم هەموو تەکنۆلۆژیاوە؟ یا خود ئەمە بەشێکە لەو یاریەی کە تورکیا و پەکەکە لەناوچەکە دەیکەن بۆ لەناوبردنی کەسانی وەک هەڵمەت کە هەم دڵی بارزانیەکان خۆش کردبێت و هەم لەم دۆخەی ئێستای سلێمانی و هەوڵیر کە رێگا بە باڵەکانی پەکەکە نادرێت چالاکی بکەن، کوژرانی هەڵمەت ببێتە بیانویەک بۆ ورووژاندنی هەستی هەندێک لەخوێن گەرمەکان و رێگا کردنەوە بۆ هەنگاوی دواتر؟

هەڵبەت پرسیار زۆرە و جێ گومانیش زۆرە بەڵام نابێت لەبیر بکەین کە پەکەکە ناسراوە بەوەی کە ریکخراوێکە هەرکات بەپێویست بزانێت یا ئاستەنگێک لەسەر رێگای بێت وەک کادیرەکانی کە رەخنە بگرن کردەوەی سڕینەوەی ناوخۆیی بە پلان و بەرنامە ئەنجام دەدا وەک زۆرێکی دیکەی لەوانە کە بەدەستی خودی پەکەکە سڕاونەتەوە (کانی یڵماز، کەمال سوور، سیپان رۆژهەڵات و …).

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی