سەرکەوت شەمسەدین نوێنەری فراکسیۆنی ئایندە لە پارلمانی ئێراق وتی: بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن بەغداوە بڕدراوە.

ناوبراو وتی: بەپێچەوانەی ئەم بانگەشانەی کە نوێنەرانی پارتی دەیەکەن لایەنگری کردن لە ‌هێزەکانی ئەمریکا لەئێراق هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەی بەغدایە. نێچیروان بارزانی لەبارەی سیاسەتی سەربەخۆی ئابووری بڕیاری داوە کە ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە لەساڵی 2014ەوە بەغدا بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکات.

سەرکەوت رەخنەی لە فواد حسێن وەزیری دارایی ئێراق گرت و وتی: ناوبراو خوازیاری گۆڕانکاری بوو و لەوانەی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق لەبارەی بەشداری دەرەکی چالاک لەبواری نەوتی هەرێمی کوردستان دانوستاندن بکات بەڵام کۆمپانیاکانی ناوخۆیی کە نەوتی هەرێم تاڵان دەکەن و لەژێر ناوی کۆمپانیای خزمەتگوزار چالاکن دانوستاندن ناکرێت چوونکە داهاتیان راستەوخۆ دەڕواتە گیرفانی دەسەڵاتدارانەوە.

دەوڵەتی ناوەندی ئێراق لەکاردانەوە بە پابەندنەبوونی کوردستان بە رێککەوتنی نەوت و بوودجەوە دەستووی بڕینی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی کوردستانی دەرکرد. لەکاتێکدا کە ئەم بابەتە ئابووریەو هۆکاری سەرەکیش هەولێرە نوێنەرەکانی پارتی بارزانی لەبەغدا ئەمە بە بڕیارێکی سیاسی و کاردانەوە بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە ئێراق دەزانن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی